May 18, 2018 14:01 Asia/Tehran
  • داخ و مەخابن دەربڕینی گرووپەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەربە پشت ڕاست کرانەوەی شیاوەتی جیناهاسپێل بۆ سەرۆکایەتی سی ئای ئەی

گرووپەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ داخ و مەخابنیان دەربڕی بەرامبەر بە پشت ڕاست کرانەوەی شیاوەتی "جینا هاسپێڵ" بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دا لەبەر بەشداری ڕاستەوخۆی ناوبراو لە بەرنامەی لێپرسینەوەو کۆت و بەندی تووندئاژۆیانەی ئەم دەزگە سیخوڕیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێد پرێس؛ "ڕەها والا"  سەر بە گرووپی یەکەم مافی مرۆڤ، پشت ڕاست کرانەوەی شیاوەتی "جینا هاسپێڵ"ی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) بە بڕیارێکی نائاوەزمەندانە وەسف کرد.

"ڕەها والا" وتیشی: گرووپی یەکەم مافی مرۆڤ ئەو وشدارە بە هاسپێڵ دەدات کە کۆنگرێس و خەڵکی ئەمریکا چاوەڕێی ئەوەی لێ دەکەن ئەو بەڵێنەی بەجێ بێنێ کە وتبووی ئەو بەرنامەی ئەشکەنجەیە هەرگیزا و هەرگیز ناگەڕێتەوە  و دووپات ناکرێتەوە.

"لۆرا پیتێر" سەر بە گرووپی چاوەدێڕی مافی مرۆڤیش وتی: پشت راست کرانەوەی شیاوەتیی هاسپێڵ بە مانای بێدەسەڵاتی ئەمریکایە بەرامبەر بەو توند و تیژییانەی لە رابردوودا ئەنجامی داوە.

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە شیاوەتی "جینا هاسپێڵ" Gina Haspel بژاردەی پێشنیاریی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دەس خستنی پۆستی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوەندیی ئەم وڵاتە ( سی ئای ئەی) وێرای ڕابردووی ڕەشی پشت ڕاست کردەوە. هاسپێل ساڵی ٢٠٠٢ سەرۆکایەتیی بەندیخانەیەکی نهێنیی سی ئای ئەی لە تایلەند لەئەستۆدا بوو. هاسپێل لەو بەندیخانەیەدا شێوازی توند و نالەباری ئەشکەنجە لەوانە "خنکاندنی درۆینە لە نێو ئاو"ی لە کاتی لێپرسینەوە لە زینداییەکان بەکار هێناوە.

 

 

 

سەرپەیڤ