May 19, 2018 12:53 Asia/Tehran
  • پەسەند کرانی پڕۆژە بڕیاری بایکۆتی ئەمریکا لە ئەنجومەنی دومای ڕوسیا

ئەنجومەنی دوومای ڕووسیا پڕۆژەبڕیاری بایکۆتی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ، پەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی شەممەی ئیرنا، ئامانج لە پەسەند کرانی ئەم پڕۆژە بڕیارە کە بە هۆیەوە دەوڵەتی ڕووسیا  دەتوانێ بایکۆتی دژە  ئەمریکی و هاوپەیمانانی ئەم وڵاتە بسەپێنێ، وڵامی  هەوڵی دوژمنکارانەی واشینگتۆن و وڵاتانی تر لە پێناو سەپاندنی  بایکۆتی ئابووری بە دژی مۆسکۆ ڕاگەیەندراوە.

لیستی  کردەوەکانی دژە بایکۆتی  ئەگەریی ڕووسیا داگری  قەدەغە یان بەرتەسک کردنی  هاوردەی  بەرهەمی کشت و کاڵی، خۆراک، تەنباکوو، دەرمان، کەرەستە و سۆفت وێر و هەروەها  ڕۆیشتنی شارومەندانی ئەمریکایی بۆ ڕووسیا دەبێت.

دەوڵەتی روسیا هەروەها  ئەرکمەندە  هاوکاری  کۆمپانییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ کۆمپانییەکانی بیانی چالاک لە بواری پیشەسازی ناڤۆکی و کەشەوانی و هەروەها بەشداریی کۆمپانییەکانی دەرەوەیی لە ڕەوتی  ئاسایی کردنی  سامانی شارەداری یان دەوڵەتی ڕووسیا، قەدەغە بکات  .

هەروەها ڕووسیا ڕەنگە  خەرجی  گەیاندن  و گواستنەوەی ی ئاسمانی  پەرە پێ بدات و هەناردەی بەرهەمی کانزایی بایکۆت یان  بەرتەسک بکات  . 

پڕۆژە بڕیاری  کردەوەی دژە بایکۆتی ئەمریکا لە ئەنجومەنی دوومای ڕووسیا دەبێ قۆناخی  پشت ڕاست کرانی ئەنجومەنی فدراسیۆن  وە پشتی سەر بنێ  هەتا سەرەنجاام دوای  مۆرکرانی  ولادیمیر پوتینی سەرۆکی ئەم وڵاتە، جێبەجێ بکرێت.

وەزارەتی خەزانەداریی  ئەمریکا شەشەمی ئاڤریل لە دوایین هەوڵی بەدژی ڕووسیا  بیست و چوار کاربەدەست و شارومەندی ڕووسی و چواردە  کۆمپانی دەوڵەتیی ڕووسیای  بایکۆت کرد  . 

وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ساڵی  2014  بایکۆتگەلێکیان بە دژی ڕووسیا  سەپاند و  پەیتاپەیتا بەهێزیان کردەوە.

لە وڵام دا  ، مۆسکۆ  هەوڵی بەرتەسک کارانەی خۆی  سەپاندووە.

سەرپەیڤ