May 19, 2018 18:39 Asia/Tehran
  • کۆمیسێری وزەی یەکێتی ئوروپا: بروکسل لەهەمبەر زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا دژ بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، ڕادەوەستێ

کۆمیسێری وزەی یەکێتی ئوروپا بەئاماژە بەوەی کە تاران و بروکسل دەبێ سوودوەربگرن لە بەرژەوەندییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پێی داگرت: یەکێتی ئوروپا لەهەمبەر زەخت وگوشار و داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئوروپا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕادەوەستێ.

میگل ئاریاس کانیتە ئەمڕۆ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لەتاران، بەئاماژە بەوەی کە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، کارناکاتە سەر ڕەوتی درێژەی جێ بەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنە، وتی: یەکێتی ئوروپا هەروا درێژە دەدا بەهاوکارییە ئابوورییەکەی خۆی لەگەڵ ئێراندا هاوکات لەگەڵ درێژەی ڕەوتی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

کۆمیسێری وزەی یەکێتی ئوروپا، بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە یەکێتی ئوروپا هەوڵ دەدا بایکۆت و زەخت و گوشارێک کە لەلایەن ئەمریکاوە دەخرێتەسەر کۆمپانیا ئوروپییەکان ، پووچەڵ بکاتەوە، وتی: یەکێتی ئوروپا، یاسای هاوپێوەند بە ساڵی١٩٩٦ لەمەڕ داکۆکی لە کۆمپانیا ئوروپییەکان کە لەلایەن ئەمریکاوە ئابلۆقە بدرێن، زیندوو دەکاتەوە.

عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێرانیش لەو پرێس کۆنفرانسەدا بەئاماژە بەوەی کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆی بدات لەبارەی بارودۆخی پاش چوونەدەری ئەمریکا لەڕێککەوتنی ناڤۆکی، هیوای خواست: لەداهاتوویەکی نزیکدا وادەکانی ئوروپا بەئێران ، بەکردەوە جێ بەجێ بکرێ.

ساڵحی پێی داگرت: ئێران هەروا کە لەماوەی چل ساڵی ڕابردوو سەرباری هەموو بەرتەسکی و زەخت وگوشارەکان، خۆڕاگری کردووە، ڕێبازی پێشکەوتنەکەی بەردەوام دەکاو بەئاسانی دەتوانێ هەر کەندو کۆسپێک لاببات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەشتی مای٢٠١٨ چوونەدەری وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاگەیاند، یەکێتی ئوروپا پاش ئەو کردەی، داکۆکی جیددی و شێلگیرانەی خۆی لە درێژەی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بێ ئامادەبوونی ئەمریکا ڕاگەیاندو داوای لە ئێران کرد لەو ڕێککەوتنەدا بمێنێتەوە.

سەرپەیڤ