May 19, 2018 18:40 Asia/Tehran
  • ئیتالییەکان خۆپێشاندانی دژە ئەمریکی بەڕێوەدەبەن

ئیتالی و فەلەستینیانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەس، لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لەشاری ڕۆم، خۆپێشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی پەیامنێری ئیرنا لە ڕۆم، بەسەدان ئیتالی و فەلەستینی بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کردەی یەکلایەنەو سەرەڕۆیانەی ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بۆ بەیتولموقەدەس، وێڕای گردبوونەوە لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ڕۆم و دانی دروشمی دژە ئەمریکی، ئەو کردەی دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپیان شەرمەزار کرد.

خۆپێشاندەران بە هەڵگرتنی ئاڵای فەلەستین و پارچە نووسراوەگەلێک بەنێوەرۆکی دروشمی دژە ئەمریکی و دژە زایۆنی، خوازیاری ڕزگارکرانی فەلەستین و گەڕانەوەی پەناخوازانی فەلەستینی بە نیشتمانەکەیان بوون. خۆپێشاندەران هەروەها بۆ داکۆکی لە خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین، لەدژ تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی دروشمیاندا. ئەو خۆپێشاندانە بەرفراوانە، دەنگدانەوەی لەنێو میدیا ئیتالییەکاندا نەبوو.

رۆژی چوارشەممەی ڕابردووش بەسەدان ئیتالیایی بەگردبوونەوە لەبەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە، کردەی دڕندانەی رژیمی زایۆنیستی لە کوشتاری فەلەستینیان لە غەززەو گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ بەیتولموقەدەسیان شەرمەزار کرد. خۆپێشاندەران بە دروشمی"ئیسرائیل بکوژە" و "فەلەستین دەبێ ڕزگار بکرێ" خوازیاری کۆتایی هێنان بە هەڵاواردنی ڕەگەزیی بوو لە فەلەستینی داگیرکراو.