May 20, 2018 16:31 Asia/Tehran
  • کۆنگرەی ئەمریکا بە دوای مسۆگەر کردنیی  داگیر کاری ئیسرائیل لە گوڵانی سوریایە

کۆنگرەی ئەمریکا ، پێشنیاری بە فەرمی ناسینی زاڵیەتی ڕەژیمی داگیر کاری قۆدس بە سەر گوڵانی سوریا لێکئەداتەوە .

 ڕەژیمی زایۆنی لە شەڕی ساڵی ١٩٦٧ زایینی- ١٢٠٠ کیلومەتر لە بەرزاییەکانی گوڵانی داگیر کرد و لە ساڵی ١٩٨١ ئەم ناوچەگەلەی پەیوەسکرد بە سەرزەوینە داگیر کراوەکان، کۆمەڵگەی جیهانی تا بە ئێستا پێوەست بوونیی  ئەم بەشەی  بەرزاییەکانی گولان بە ناوچە داگیر کراوەکانی بە فەرمی نەناسیوە.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی کەناڵی حەوتی تەلەڤزیۆنی  ئیسرائیل،"ڕان دیستانیس" نوێنەری  کۆنگرەی ئەمریکا،  گەڵالەیەکی ئاراستە کرد کە باسی لە بەفەرمی ناسینی دەستەڵاتداریەتی ئیسرائیل لە سەر گولانی داگیرکراو دایە .

" گولعاد ئارادان" وەزیری ئاسایشی نێو خۆیی رەژیمی زایۆنی یش بەر لەوە بە ئاماژە دان بەو هەرەشەیانە کە ئەم ڕەژیمە بەرەو ڕوویانە خوازیاری کەڵک وەرگرتن لە خولی سەرۆک کۆمارەتی "داناڵد ترەمپ" بۆ پێوەسبوونی گولانی داگیر کراو بە ئیسرائیل بوو .

 دەوڵەتی ئەمریکا  رۆژی دووشەممە (١٤ مای) لە سێبەری ناشیاوەتی ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی و ڕێکخراوی نەتەوەکان. باڵوێزخانەی خۆی لە تیلئەبیب ڕاگواست بۆ قۆدسی داگیر کراو.

 

سەرپەیڤ