May 20, 2018 19:03 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی فەڕانسا لە گەڵ  یەک لایەنە خوازی ئابووری ئەمریکا

وەزیری دارایی فەڕانسا وێڕای نەیاریەتی کردن لە گەڵ یەک لایەنە خوازی ئابوروی ئەمریکا باسی کرد لە ئەگەری قەرەبوو کردنەوەی زیانی کۆمپانیاکانی ئوروپایی ئاماجی بایکوتەکانی دژە ئێرانی واشنگتون

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕویترز  " بورنو لومر " وەزیری دارایی فەڕانسا  ڕۆژی یەکشەمە  ڕایگەیاند  ئەو وڵاتە بە دوای لێکدانەوەی  ئیمکانی قەرەبوو کردنەوەی  ئەگەریی  کۆمڤانیا ئوروپاییەکانی ئامانجی بایکوتەکانی ئەمریکا بە هۆی یەکێتیی ئورپایە . لومر  ئاماژەی کرد یاسای  ساڵی 1996 بەرتەسک کردنەوەی یەکێتیی ئوروپا کە بە وتەی ناوبراو ڕێگا  ئەدات تا   یەکێتیی  ئورپا بۆ پاراستنی کۆمپانیاکانی ئوروپایی لە هەمبەر هەر جۆرە بایکوتی ئەمریکا دەسوەردان بکات . لە ساڵی 1996 و کاتێ کە  ئەمریکا هەوڵی دا تا کۆمپانیاکانی بیانی لایەنی گرێبەست لە گەڵ کوبا  سزا بدات  یەکێتی ئوروپا واشنگتونی بە هەڕەشە لە گەڵ بایکوتەکانی بەرانبەر  ناچار بە  پاشەکشە بکات . ئێستاکە دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا  واشنگتونی لە بەرجام بردە دەر  کۆمپانیاکانی  ئوروپایی  لایەنی  گریبەست لە گەڵ ئێران  ڕووبەڕووی بایکوتەکانی  ئەمریکا بوونەتەوە .  ڕۆژی هەینی کومیسیونی  ئوروپا  لە بەیاننامەیەکی  ڕۆژنامەوانیدا  باسی کرد لە دەسپێکی  ڕەوتی  فەرمی  جێ بە جێ کرانی یاسای بەرتەسک کردنەوە بو پارستن لە بەرژەوەندیەکانی  کومپانیاکانی ئوروپایی لە بەرامبەر  بایکوتەکانی ئەمریکا .لەو بەیاننامیەدا   ئاماژە کراوە بە  هاوکاری  ڕاستەوخۆی  لە گەڵ بانکی  ناوەندیی  ئێران  دابینی  دارایی  پڕۆژەکانی  سەرمایەنانەوەی ئورپا لە ئێران بە  هۆی  بنکی سەرمایەنانەوەی ئوروپا  و درێژەی  هاوکاریەکان .

سەرپەیڤ