ڤەنزۆئێلا : ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان باسی سەرکەوتنی نیکۆلاس مادوورۆ دەکات
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان لە ڤەنزۆئێلا باسی سەرکەوتنی نیکۆلاس مادوورۆ دەکات و ئەمریکاش دەڵێ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بە فەرمی ناناسین .
ئەنجامی بەرایی فەرمیی هەڵبژاردنەکان لە ڤەنزۆئێلا سەرکەوتنی نیکۆلاس مادوورۆ سەرۆکی ئێستای دژە ئەمریکای ئەم وڵاتە دەکات .
لە لایەکی دیکەوە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا شەوی رابردوو لە درێژەی سیاسەتی دوژمنکارانەی لە دژی ڤەنزۆوئڵلا بە ئاماژە بەوەی کە واشگنتۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڤەنزۆئێلا بە فەرمی ناناسێ ، گوتی : ئەمەریکا خەریکی لێکدانەوەی دانانی سزای نوێ بۆسەر ڤەنزۆئلایە .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس ، جان سالیڤان جەختی کردەوە واشنگتۆن " چالاکانە " خەریکی لێکدانەوەی بایکۆتی نەوتی لە دژی ڤەنزۆئێلایە.
مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش رۆژی یەکشەممە لە توویتەردا بانگەشەی ئەوەی کرد هەڵبژاردنی ڤەنزۆئێلا ساختەیە .
خەڵکی ڤەنزۆئێلا رۆژی یەکشەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەم وڵاتە چوونەبەردەم سندوقەکانی دەنگدان .
وڵاتانی رۆژاوایی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە ئەم هەڵبژارددنەیان بە ناشەرعی ناوبردووە و گومانیان لەسەر ئەنجامە ئەگەریەکان سازکردبوو .
ئەوە لە کلاتێک دایە کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڤەنزۆئێلا لە ژێر چاوەدێریی تاقمێک لە چاودێرانی نیودەوڵەتی دایە و بە تێپەڕینی کاتێکی زۆر لە بەڕێوەچوونی ، هێشتا راپۆرێک لە بارەی ساختەکاری و گزیکاری بڵاونەبووەتەوە .
ئۆپۆزسیۆنی رۆژاواخوازی نیکۆلاس مادوورۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزۆئێلاش بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنەیان کردبوو .
لەم دەورەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دا چوار بەربژار ئامادە بوون .
نیکۆلاس مادوورۆ لە کاتێک دا ئامادەی ئەم هەڵبژاردنە بوو کە ئەم وڵاتە لە چەند مانگی رابردوودا شایەتی ئاڵۆزیی و خۆپێشاندانی بەرهەڵستکارانی حکومەتی ڤەنزۆئێلایە .