سێ وڵاتی ئه‌وروپا ڕێگه‌یان به ئه‌ردۆغان نه‌دا له‌وڵاته‌کانیان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدات
سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی‌و په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی، گه‌شتێکی بۆ ئه‌وروپا ده‌ستپێکرد، به‌ڵام سێ وڵاتی ئه‌وروپا ڕێگه‌یان به‌ئه‌نجامدانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری تورکیاوه نه‌دا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌شاری سه‌رایڤۆی پایته‌ختی بۆسنه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی‌و په‌رله‌مانیی تورکیای ئه‌نجامدا، وته‌یه‌کی بۆ هه‌وادارانی پارته‌که‌ی له‌و وڵاته پێشکه‌شکرد.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ئێستا به‌گه‌شتێک له‌ئه‌وروپایه، به‌ڵام هه‌ریه‌که له‌ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا‌و نه‌مسا ڕێگه‌یان به‌ئه‌ردۆغان نه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌و دو هه‌ڵبژاردنه‌ی وڵاته‌که‌ی، له‌سه‌ر خاکی وڵاته‌کانیان ئه‌نجامبدات.
مانگی ڕابردوو سبایستیان کۆرتس ڕاوێژکاری نه‌مسا که ناوبراو سه‌رکردایه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ی نێو یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌کات، که دژی ئه‌وه‌ن تورکیا بچێته نێو یه‌کێتی ئه‌وروپاوه له‌لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند، ڕێگه به‌ئه‌ردۆغان نادات ڕه‌وه‌ندی تورکی له‌وڵاته‌که‌ی "چه‌واشه" بکات.
ساڵی ڕابردووش له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی به‌ر له‌ڕاپرسی تورکیا بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستور، ژماره‌یه‌ک وه‌زیری ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی بانگه‌شه بۆ "به‌ڵێ بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستوور" سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا‌و هۆڵه‌ندایان کرد، به‌ڵام هه‌ردوو وڵاته‌که ڕێگه‌یان نه‌دا وه‌زیره‌کانی تورکیا بانگه‌شه بۆ به‌ڵێ بکه‌ن.
رۆژ 24ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان لە تورکیا ئەنجامدەدەرێت.