May 21, 2018 11:11 Asia/Tehran
  • مادۆرۆ سەرکەوت، تا 2025 سەرۆکی ڤەنزۆئێلا دەبێت

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی فەنزەوێلا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوێنێی وڵاتەکەی بەبەدەستهێنانی نزیک بە سەتی شەست و هەشتی دەنگەکان، جارێکی تر بۆ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی سەرکەوتەوە و تا ساڵى 2025 سەرۆکی ڤەنزۆئێلا دەبێت.

سەرچاوەکانى هەواڵ ئاماژەیان بەوەکردووە، مادۆرۆ بەسەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دوێنێ یەکشەممەدا، بۆ دووەم خول لە سەرۆکایەتی فەنزەوێلا دەمێنێتەوە و بەسەر هێنری فالکۆن کاندیدی رکابەریدا سەرکەوت، ئەگەرچى فالکۆن کە 21.2%ى دەنگەکانى بەدەستهێناوە، تانەی لە ئەنجامەکە داوە و داواى ئەنجامدانەوەى هەڵبژاردن دەکات پێش کۆتایی ئەمساڵ. 

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڤەنزۆئێلا رۆژی رابردوو بە بەشداریی بیست ملوێن و 500 هەزر کەسی خاوەن مەرجی دەنگدان بەڕێوەچوو .

نزیکەی 300 هەزار هێزی لەشکەری و پۆلیس ئاسیاشی ئەم هەڵبژارڕدنەاین پاراست . مادۆرۆ لەم هەڵبژاردنەدا سێ رکابەری هەبوون . دەورەی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڤەنزۆئێلا شەش ساڵە  و دەورەی نوێ لە ژانیڤەری 2019 وە دەست پێدەبێ .

دواى راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن چەند وڵاتێک هەڵوێستیان بەرامبەر بە ئەنجامەکە راگەیاند، تا ئێستا کە ماوەى 24 سەعات بەسەر دەنگداندا تێپەڕیوە، هەریەک لە شیلی و ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئەنجامەکەیان رەتکردووەتەوە، بەڵام رووسیا رایگەیاند، دژی دەستێوەردانە لە هەڵبژاردنی فەنزەوێلا. 

نیکۆلاس مادۆرۆ لەدایکبووی ساڵى 1962ى هەمان وڵاتە، لە ساڵى 2013ەوە وەک خولى یەکەم سەرۆکی فەنزەوێلایە، بەسەرکەوتنیشى تا ساڵى 2025 لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە. 

ڤەنزۆئێلا، ناوى تەواوى کۆماری ڤەنزۆئێلا پۆلیڤارییە لەرووی جوگرافییەوە دەکەوێتە پێدەشتەکانى ئەمریکاى باشورەوە.