خۆپیشاندانی پزیشکانی کۆریای باشووری دژی دەوڵەت
ھەزاران کەس لە پزیشکان و کادێرەکانی نەخۆشخانەکان دژی سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری و بەرنامەکانی دەوڵەتەکەی لەمەڕ ئاگادارییە تەتندروستییەکان و بیمە دەستیان دایە خۆپیشاندان.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، خۆپیشاندەران لە دوێنێ یەکشەممەوە ناڕەزامەندیی نێوشەقام و بازاڕی خۆیانیان دژی مون جائێ ئین سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری و بەرنامەکانی دەوڵەتەکەی دەست پێکردووەو بە پێی ڕێژەو ئامارە بڵاوکراوەکان لە لایەن تەلەفزیۆنی ئەم وڵاتەوە ژمارەی ئەو ناڕازییانە ئەمڕۆ گەییشتووەتە حەوت ھەزار کەس.
خۆپیشاندەران ھێندێک دروشمیان دژی دەوڵەت و سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەرز کردووەتەوەو پێیان داگرتووە کە بەرنامەی ئاگادارییە تەتندروستی و پزیشکییەکانی سەرۆک کۆمار دەبێ ڕاگیردرێت.
دەوڵەتی کۆریای باشووری بەنیازە ڕاژەکاریی پزیشکی و بیمەی تەندروستی پەرە پێ بدات کە پزیشکان ئەمە بە درۆیەکی زل و جۆرێک چەواشەکاری لە قەڵەمی دەدەن.
کۆمەڵگای پزیشکیی کۆریای باشووری لەوباوەڕەدان کە ئەم ڕاژەکارییانە بەرەبەرە لە کۆنترۆڵ دەردەچن و زیانەکەشی بەرلە ھەموو شتێک لە خەڵک دەکەوێت.