May 22, 2018 17:17 Asia/Tehran
  • نیوەی ئەمریکیەکان توانایی دابینی بژیوی خۆیانیان نیە

بەپێی ئاکامی توێژینەوەیەک لە ئەمریکا نێزیک بە نێوەی بنەماڵەکانی ئەو وڵاتە توانایی دابین کردنی پیداویستیە سەرەکیەکانی ژیانی خۆیانیان نیە.

بە پێی ڕاپۆرتی یورونێوز ، توێژینەوەی بەشداری کەران لەم پڕۆژەیە بە ناوی" پڕۆژەی یونایتید وی ئالیس" پێشان ئەدات نێزیک بە پەنجاو یەک ملوین بنەمالە لە ئەمریکا داهاتی پێویستیان بۆ دابین کردنی پیداویستیەکانی بنەڕەتی خۆیان نیە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، نێزیک بە شازدە ملوین بنەماڵە لە هەژاری دا دەژێن وئەوانی تریش داهاتیان کەمتر لەوەیە کە بۆ زیندوو مانەوە لە ئابووری مودێڕن ، پێویستیان پییەتی . بە پێی ئەم توێژینەوەیە ، سێ ئیالەتی کالیفرنیا ، نیومکزیکو وهاوایی زۆرترین بەشی بنەماڵە کەم داهاتەکان بە سەتی چل ونۆ وئیالەتی داکوتای باکووری کەمترین ڕادەی بنەماڵەکانی دەس کورت ومەحروم بە سەتی سی ودوویان  هەیە . کەمترین داهاتی ساڵانە بۆ هەربنەمالەیەکی تاکە کەسیی لە ئەمریکا نێزیک بە دوازدە هەزار دوڵارە. 

سەرپەیڤ