May 23, 2018 08:09 Asia/Tehran
  • ترەمپ : ڕێککەوتنی ئەتۆمی خرابترین ڕێککەوتن بوو

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوێشەو (سێ شەم) جارێکی دیکە دژبە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ناڤۆکی) قسەی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، دۆناڵد ترەمپ ، ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەڕێککەوتنێکی"خراپ" و"یەکلایەنە" زانی و وتی: ئەو ڕێککەوتنە هیچ دەسکەوتێکی بۆ ئەمریکا نەبوو.

ترەمپ بەرلەوەش ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە "ڕێککەوتنێکی عەیبدار" و بە"درۆیەکی گەورە"ی زانیبوو.

ترەمپ سێ شەممە هەشتی مای بەدووپات کردنەوەی تۆمەت هەڵبەستنی پڕووپووچ لەدژ ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕانەوەی ئابلۆقە ناڤۆکییەکان لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.

ئەو کردەیەی ترەمپ بەشێوەیەکی بەرفراوان لەناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا شەرمەزار کرا.

ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان مەخابنی دەربڕی لەگەڵ بڕیاری یەکلایەنەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا.

ئینگلیز، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئاڵمان و یەکێتی ئوروپاش وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، داکۆکی لەو ڕێککەوتنە دەکەن.

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش پاش ڕاگەیێندرانی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەئاماژە بەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران فەرمانی داوە لەچەند حەوتەی داهاتوودا لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی، ڕووسیاو چین وتووێژ بکا، وتی: ئەگەر بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران دابین بکرێ، بەپێچەوانەی مەیلی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەڕێککەوتنەکەدا دەمێنێتەوە.

بەهاتنەسەر دەوری دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریکا، واشنگتۆن سیاسەتی دوژمنکارانەتری لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران گرتووەتەبەر.

سەرپەیڤ