May 23, 2018 08:22 Asia/Tehran
  • کۆمپانیاکانی وزەی ئیتالیا دێنە تاران

باڵوێزی ئیتالیا لەتاران وتی : لە ژۆئەنی ئەمساڵ دا نوێنەرانی حەوت کۆمپانیای ئیتالی چالاک لەبواری ئەو وزانەی سەرلەنوێ کەڵکیان لێ وەردەگیردرێتەوە سەردانی تاران دەکەن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، مائۆرۆ کۆنچاتوری باڵوێزی ئیتالیا لەتاران لەدیدار لەگەڵ فەرهاد یەزدان دوست ڕاوێژکاری وەزیری وزەی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بەئاماژە بەوەی کە ئیتالیا هۆگری درێژەی هاوکاریی درێژماوە لەگەڵ ئێرانە، وتی: سەنەدی هاوکاریی دوو وڵات لەبواری ئەو وزانەی دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە لە سەفەری نوێنەرانی کۆمپانیا ئیتالییەکان بۆ تاران مۆر دەکرێ.

بەقسەی کۆنچاتوری، کۆمپانیا ئیتالییەکان لەبواری ئەو وزانەی دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاو و هەروەها شیرین کردنی ئاوی دەریا چالاکی دەکەن.

باڵوێزی ئیتالیا لەئێران بەئاماژە بەوەی کە کەنداوی فارس دەتوانێ سەرچاوەیەکی مەزنی دابین کردنیه ئاو بێ بۆ ئێران وتی: لەبارەی پرس وبابەتی گرینگی دیکەی وەک بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ(باکووری رۆژاوای ئێران) یش بوارو بەستێنی شیاو بۆ هاوکاری هەیە.

ڕاوێژکاری وەزیری وزەی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتیش بەپێداگری لەسەر پێویستیی کەڵک وەرگرتنی باشتر لە هێڵی ئیعتباریی نێوان ئێران وئیتالیا، وتی: ئیتالیا دەتوانێ لەمەڕ توێژینەوەی هاوپێوەند بە پاڵاوتنی ئاو، خاوێن کردنەوەی ئاوەڕۆ بۆ پیشەسازی و کشت وکاڵ، شیرین کردنی ئاوی دەریاو بەرهەم هێنانی کارەبا لەو سەرچاوانەی دووبارە کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ ، هاوکاریی شیاوی لەگەڵ ئێراندا هەبێت.

سەرپەیڤ