May 23, 2018 09:04 Asia/Tehran
  • کۆمپانیەکی نەوت و گازی ئۆتریشی : هاوکاریمان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەکەین

بەشگەی نەوت وگازی "ئۆ ئێم وی" ئۆتریش دوێنێ سێ شەم ڕایگەیاند : ئەو کۆمپانیە سەرەڕای چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەروا درێژە دەدا بەهاوکاری خوی لەگەڵ ئێران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، یوهان بلینیگز ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەو کۆمپانیە لەدانیشتنی ساڵانەی خاوەن بەرەبەشان لە ڤیەن، وتی: پرۆژەکانی بەشگەی نەوت و گازی "ئۆ ئێم وی" لە ئێران ڕانەگیراوەو هەروا چالاکن.

بەشگەی نەوت و گازی"ئۆ ئێم وی" کە بەشی زۆری چالاکییەکەی لە وڵاتانی ئوروپایی ئەنجام دەگرێ، پاش هەڵگیرانی سزا زاڵمانەکانی رۆژاوا ، گەڕاوەتەوە ئێران و یادداشتێکی تەبایی لەگەڵ بەشگەی نیشتمانیی نەوتی ئێران مۆر کردووە. ئەو بەشگەیە هەروەها لەوێنەی کڕیارانی ئێستای نەوتی ئێرانە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەممە هەشتی مای بەدووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ لەدژ ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی ئابلۆقە ناڤۆکییەکان لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.

ئەو کردەی ترەمپ لەناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ کاردانەوەی بەربڵاودا بەرەوڕوو بوو.

سەرپەیڤ