May 23, 2018 23:55 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ : داخوازیی ئەمریکا بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئێران لە سووریا نایاساییە

دەوڵەتی ڕووسیا پێی داگرت:داخوازیی ئەمریکا بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئێران لە سووریا نایاساییە .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا، ڕایگەیاند: داخوازیی ئەمریکا بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئێران لە سووریا نایاساییە.

میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا،وتیشی: ئەمریکا کە لەوبەرەوەی ئۆقیانووسەکانەوەیە، قەت بۆی نییە ئاوا داخوازیگەلێک بێنێتە ئاراوە.

نوێنەری ڕووسیا لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا،بەرلەمەش ھەر وتەکانی دژی ئێرانیی مایک پەمپێئۆ وەزی کاروباری د ەرەوەی ئەمریکای بە نابەرپرسانەو ناژێرانە لێک دابووەوەو پێی داگرتبوو کە، ئەم داخوازییانە ھێندە خەوناوین و لە ڕووی بێ ئاگاییەوەن کە ھیچ ئاسۆیەک بۆ ڕێککەوتن لە سەریان بەدی ناکرێت.

میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا، تیشکیشی خستە سەر پێبەند بوونی تۆکمەوتەواوی ئێران بە بەڵێنەکانی لە سەر ربنەمای ڕێککەوتنی ناڤۆکی و وتی: ئەو وڵاتەی کە بە ئاشکرا بەڵێنەکانی خۆی پێپەست کردووە ئەمریکایە نەک ئێڕان.

مایک پەمپێئۆ وەزی کاروباری د ەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە دوای کردارەکەی ھەشتەمی مای سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وێڕای دووپات کردنەوەی بوختانی بێ ناوەڕۆک و ھەڕەشەی داسەپاندنی توندترین بایکۆت بە سەر ئێراندا ، لە لێدوانێکی وەھماوی و چەند پاتەوە بووی بێ بنەمادا دژی ئێران و ھێنانە ئارای ١٢ مەرج، ستراتژیای تازەی واشێنگتۆن لە ھەمبەر ئێران دا ڕاگەیاند.

جێگای ئاماژەیە ئەم مەرجانەی ئەمریکا لە لایەن زۆرێک لە لێکۆڵەران و کاربەدەستانی ئەمریکی و ئەورووپیشەوە بە وەھم و نەگونجاو لێک دراوەتەوە.

سەرپەیڤ