May 24, 2018 00:53 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا : ئەورووپا بۆ پاراستنی ڕێککەوتی ناڤۆکی، یەکگرتووە

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕایگەیاند: ئەورووپا لە سەر ھەڵوێستی خۆی لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران یەکگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ھایکۆماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە لە وتوێژ لەگەڵ پەیامنێران لە واڤێنگتۆن پێی داگرت: وڵاتانی ئەورووپی  سوورن لە سەر ھەڵوێستی خۆیان لەمەڕ پێبەند بوون بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران سەرباری بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوە لەم ڕێککەوتنە.

ھایکۆماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا وتیشی: ھەڵوێستی ئاڵمانیا و ئەورووپای لە وتووێژێکی ڕاشکاوانەو چڕوپڕو ھەڵبەت ئەرێنی لەگەڵ جان بۆڵتۆنی ڕاوێژیکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا ڕوون کردووەتەوەو خۆ وتەنی باسی ئەوەشی کردووە کە گرینگە ڕێ لە دەست پێ بوونەوەی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران بگیردرێت.

ھایکۆماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بۆ ڕاوێژ لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ئەو لەمپەرانەی کە لەپاش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە داسەپێندرانی بایکۆتی تازەی دژی ئێران لە بەردەمی دا قوت بوونەتەوە، سەردانی ئەمریکای کردووە.

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە پێی داگرت: ئەگەر بەو ئەنجامە بگەین کە ئەورووپا لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی دەستەوەستانە و یان بەنیازی کەڵکاژۆیی لە دۆخی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکەیە بۆ گوشارخستنەسەر ئێران لە بابەتگەلێکی دیکەدا، ئەوسا بەبێ دوودڵی بە ھەڵوێستی ئێستامان لە بارەی سیاسەتی دەرەوەییەوە دەچینەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هەشتی مانگی مای ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەکشێتەوە. ناوبراو چەندین جار ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە ڕێککەوتنێکی خراپ ناوبردووە.

کردەی ترەمپ جگە لە رژیمی زایۆنی و چەند وڵاتی عەرەب پێشوازی لێ نەکراو وڵاتانی ئوروپاییش ڕایانگەیاند، هەموو توانایان دەخەنەگەڕ هەتا لەڕێککەوتنی ئەتۆمیدا بمێننەوە.