May 24, 2018 13:50 Asia/Tehran
  • بەردەوام بوونی کێشەو ناکۆکیی نێوان ئەمریکاو ئەورووپا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

وەزیری دەرەوەی ئەڵمان لەپاش چاوپێکەوتنی لەگەڵ دوو کاربەدەستی باڵای ئەمریکایی وتی ؛ ئەورووپاو واشینگتۆن زۆر دوورن لە "سازان" سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رۆیتێرز؛ "هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەڵمان پاش دیدار لەگەڵ "جان بۆڵتۆن" راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و "مایک پۆمپێئۆ" ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشینگتۆن ڕایگەیاند: ئەورووپا و ئەمریکا دوو ڕێگای جیاوازیان گرتۆتە بەر.

ماس وتی: وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، هەڵویستەکانیان بەرامبەر بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران) دووپات کردەوە و زانیارییەکی نوێ لە قسە و بۆچوونەکانیان نەکەوتە بەردەست.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمان پێی داگرت کە نیگەرانی پێوەندییەکانی ئەمبەر و ئەوبەری ئۆقیانووسی ئەتڵەسە بەڵام چاوەڕێی ئەوەش دەکات ناکۆکییەکان لە سەر ئێران و پرسەکانی دیکە وەپشت سەر نێن.

"هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەڵمان راشیگەیاند: وڵاتانی ئەورووپایی هەروەها ناڕەزایەتییان دەربڕیوە بەرامبەر بەو بڕیارەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە بۆ قودس.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک )ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی دەرکرد. ترەمپ راشیگەیاند کە هەموو بایکۆتە هەڵگیراوەکان لە ماوەی سێ تا شەش مانگ سەر لە نوێ دادەسپێنرێتەوە بە سەر ئێراندا. ئەو بڕیارەی ترەمپ بەرەو ڕووی نەیارەتیی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت هاوپەیمانانی ئەورووپایی ئەمریکا بوویەوە

 

سەرپەیڤ