May 24, 2018 14:16 Asia/Tehran
  • پێداگریی مێرکێل لەسەر داکۆکیی ئەڵمان و  چین لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران

خاوەن شکۆکەی ئەڵمان پێی داگرت لەسەر داکۆکیی وڵاتەکەی و چین لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش (ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک).

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز؛ "ئانگێلا مێرکێل" سەدری ئەعزەمی ئەڵمان کە سەردانی پکەنی پێتەختی چینی کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ لی کێ چیانگ"  Li Keqiang سەرۆک وەزیرانی چین وتی؛ دوابەدوای چونەدەری ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی، چین و ئەڵمان ئێستایش هەر داکۆکی دەکەن لەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە. هەروەها وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە پکەن وتووێژ و هەواهەنگیی لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەپارێزێ و درێژە دەدەن بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی بۆ جێبەجڤێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران.

"لو کانگ" Lu Kang بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بۆ پاراستنی پاوەجێی جیهان یەکجار پێویستە، راشکاوانە رایگەیاند ڕێککەوتنی ئەتۆمیی سەرچەشنێکی باشە بۆ چارەسەر کردنی کێشە و پرسە نێودەوڵەتییەکانی دیکە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: پکەن داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە لە مەسەلەی ئەتۆمیدا ئەرک و بەرپرسایەتییەکانیان بەجێ بێنن.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک )ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی دەرکرد. ترەمپ راشیگەیاند کە هەموو بایکۆتە هەڵگیراوەکان لە ماوەی سێ تا شەش مانگ سەر لە نوێ دادەسپێنرێتەوە بە سەر ئێراندا. ئەو بڕیارەی ترەمپ بەرەو ڕووی نەیارەتیی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت هاوپەیمانانی ئەورووپایی ئەمریکا بوویەوە

بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین ، ئەڵمان و یەکێتیی ئەورووپا وەکوو لایەنەکانی دیکەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش راشکاوانە رایانگەیاندووە کە هەر پشتیوانی ئەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە نێودەوڵەتییە دەمێننەوە.