May 25, 2018 11:23 Asia/Tehran
  • پێداگری پوتین و مەکرون لەسەر پاراستنی بەرجام

سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و فەرەنسا لەسەر پاراستن و جێبەجێ کردنی بەرنامەی کۆهەنگاوی ناڤۆکی، پێداگرییان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  ولادیمیر پوتین  سەرۆکی  ڕووسیا شەوی هەینی لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ  ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا  لە پەراوێزی  پرێس کۆنفرانس لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ئابووری  سەنپترزبورگ  وێڕای پێداگری لەسەر پاراستنی بەرجام، لە هەڵوێستی فەرەنسا و وڵاتانی ئەورووپایی  سەبارەت بەڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران بۆ جێبەجێ کردنی پێشوازی کرد و داکۆکی لێ کرد  . 

پوتین وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی   هیچ  هۆیەک بۆ  هەڵوەشاندنی بەرجام لەئارادانییە  وشداری دا ، دواهاتی هەڵوەشاندنی ئەم ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە، نالەبار دەبێت  . 

ئێمانوئێل مەکرون سەرۆکی فەرەنساش لەم پرێس کونفرانسە ڕایگەیاند کە کۆمپانییەکانی ئەورووپی سەرباری ئەگەری بایکۆتەکانی ئەمریکا، هۆگری پاراستنی هاوکاری کردن لەگەڵ ئێرانن و دەبێ  دەستەبەری پێویست لەبارەی جێبەجێ کرانی  بەرنامەی کۆهەنگاوی ناڤۆکی بدەن بە تاران.

سەرۆکی فەرەنساش  وتی:بەشی هەواڵگریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی  نیشان دەدات کە ئێران  بەڵێنەکانی خۆی بەرامبەر  بە بەرجام جێبەجێ کردووە کەوایە لایەنی ئەورووپیش  خوازیاری پاراستنی بەرنامەی هاوبەشی ناڤۆکین.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەممە هەشتی مای بەدووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ لەدژ ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی ئابلۆقە ناڤۆکییەکان لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.

ئەو کردەی ترەمپ لەئاستێکی بەرفراوان لەناوخۆ ودەرەوەی ئەمریکا شەرمەزار کرا.

ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان مەخابنی دەربڕی لە بڕیاری یەکلایەنەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا.

بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئاڵمان و یەکێتی ئوروپاش وەک لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕایانگەیاند، لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە داکۆکی دەکەن.

 

سەرپەیڤ