May 25, 2018 17:25 Asia/Tehran
  • ترەمپ خوازیاری ئامادەیی پێنتاگۆن بوو بۆ ئەگەری بەربەرەکانی دژبە کۆریای باکوور

سەرۆک کۆماری ئەمریکا خوازیاری ئامادەیی سوپاو وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە بوو بۆ بەرەوڕووبوونەوەی شیمانەیی لەگەڵ کۆریای باکوور.

ماڵپەڕی"دێبکا فایل" لە ڕاپۆرێکدا نووسی؛ دۆناڵد ترەمپ پاس هەڵوەشانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکوور، لەگەڵ جێمز مەتیس وەزیری بەرگری و فەرماندەرانی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا وتووێژی کردووەو پێی داگرتووە لەسەر پێویستیی ئامادەیی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە کردەیەکی ڕوودارانەی کۆریای باکوور.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها باسی دانوستان لەگەڵ ژاپۆن وکۆریای باشووری کرد لەبارەی دابەشکرانی باری دراڤیی وەها ئۆپراسیۆنێک.

لەهەمان کاتدا، رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزیش نووسی؛ کۆشکی سپی وابیردەکاتەوە کە هێرشی پێشگرانەی لەدژ کۆریای باکوور، بژارەیەکی قەبووڵکراوە، بەڵام کارەکە ئەوەندەش ئاسان نییە وئەنجامی هەرچەشنە کردەیەکی سەربازی کارەساتبار دەبێ.

نیۆیۆرک تایمز بەئاماژە بەوەی کە هەڵوەشانی چاوپێکەوتنی ترەمپ لەگەڵ"کیم جونگ ئون" پەیوەندیی دوو وڵاتی خرابتر لەڕابردوو کردووە، وتی: دەوڵەتی ترەمپ کە جان بۆلتۆن، ڕاوێژکاری توندڕەوی ئاسایشی نیشتمانی، هیدایەتی دەکا، جارێکی دیکە خەریکی تاووتوێی بژارە سەربازییەکانە.

لەکاتێکدا کە بڕیاربوو ترەمپ و کیم جونگ ئون رۆژی١٢ی ژۆئەن سەردانی سەنگاپور بکەن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە لەکردەیەکی کتومتدا ئەو دیدارەی هەڵوەشاند.

سەرپەیڤ