May 25, 2018 19:25 Asia/Tehran
  • داواکاریی چاودێری مافی مرۆڤ لە ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی فرۆشی چەک بە بەحرەین

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوای لە دەوڵەتی ئەمریکا کرد گرێبەستی فرۆشی چەک بە بەحرەین لەبەر کارنامەی ڕەشی مافی مرۆیی ئەو وڵاتە ڕابگرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، سارە مۆرگان بەرپرسی نووسینگەی چاودێری مافی مرۆڤ لە واشنگتۆن لەبەیاننامەیەکدا بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا دوو گرێبەستی فرۆشی چەکەمەنی بەبڕی نزیک بە دوو ملیارد دۆلاری لەگەڵ بەحرەین ئیمزا کردووە، ئەو گرێبەستانەی بەنیشانەی چاوپۆشی دەوڵەتی ترەمپ لە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە بەحرەین زانی.

بەپێی ڕاپۆری چاودێری مافی مرۆڤ، بەحرەین لەساڵی٢٠١٧ سەرکوت کردنی چالاکوانان، پارێزەران و رۆژنامەنووسانی پەرەپێداو بەشێوەیەکی کەم وێنە مافی شارومەندی لە هاووڵاتیانی سەندۆتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی چاودێری مافی مرۆڤ، دەوڵەتی بەحرەین هەروەها چالاکوانانی مافی مرۆڤ و بنەماڵەکانیان بە دانانی بەرتەسکیی بەرفراوان، لەدادگە سەربازییەکان دادگەیی و زیندانی کردووە.

سەرباری پێشێلکرانی ئاشکرای مافی مرۆڤ لە رژیمی ئالی خەلیفە، دەوڵەتی ئەمریکا لەم دواییەدا رەزامەندیی دەربڕیوە لەگەڵ فرۆشتنی چەکئامێری سەربازی بەبڕی٤٥ملوێن دۆلار و لەمانگی ئاڤریلیش بەفرۆشی کۆپتەرە سەربازییەکان بە بەحرەین.

بەحرەین هەروەها میوانداری کۆپاپۆڕی پێنجەمی دەریایی سوپای ئەمریکایە.

سەرپەیڤ