کۆتایی کۆبوونەوەکەی ڤیەنا نوێنەری رووسیا : هەموو لا رازین لەگەڵ درێژەی بەرجام
نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە دامودەزگا نێودەوڵەتیەکانی ڤەینا لە کۆتایی دانیشنی لیژنەی هاوبەشی بەرجام رایگەیاند : هەموو ئەندامان لەگەڵ درێژەی ئەو رێککەوتنەدان هەڵبەت بۆ ئەم مەبەستە ئیرادەی ڕامیاریی پێویستە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا لە ڤیەناوە ، میخاییل ئولیانۆڤ ، یەکیەتی و ئیرادەی سیاسی بۆ راگرتنی بەرجامی بە دوو تەوەری سەرەکیی دانیشتنی ئەمڕۆی لیژنەی هاوبەشی بەرجام ناوبرد .
باڵوێزی روسیا لە ئوروپا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەموو لا کۆکن لەسەر مانەوەی بەرجام ، لە بارەی بایکۆتەکانی ئەمریکا گوتی ، ئەم پرسە بە شێوەی چڕوپڕ لە لیژنەی هاوبەشی بەرجامدا بەدواداچونی بۆ دەکرێ .
ئولیانۆڤ وتیشی ، لیژنەی هاوبەش لەم کۆبوونەوەدا لە چوارچێوەی ئەرکەکانی خۆیدا لەسەر نەهێشتنی بایکۆت و دەر ەنجامەکانی سەرچاوەگرتوو لە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام چڕبۆوە .
ئولیانۆڤ لە بارەی دەستەبەریی ئوروپیەکان بە ئێران بۆ درێژەی بەرجامیش گوتی ، ئەم بابەتە بە وردی لێک دراوەتەوە و درێژەی دەبێ پشودرێژ بین .
کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی بەرجام ئەمڕۆ هەینی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پێنج وڵاتی بەریتانیا ،ئاڵمان ، فەڕەنسە ، چین و روسیا و هێلگا شمیت نوێنەری یەکیەتی ئوروپا لە ڤیەنا بەڕێوە چوو .
سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەرۆکایەتی شاندی ئێرانی لە ئەستۆدابوو .