May 25, 2018 19:31 Asia/Tehran
  • سندوقی نێودەوڵەتیی دراڤ : هاوکاری لەگەڵ بانکی ناوەندی ئێران بەردەوام دەکەین

سندوقی نێودەوڵەتیی دراڤ ئەمڕۆ هەینی لە وەڵامدانەوە بە نامە نووسین سەبارەت بە هەنگاوەکەی ئەم دوایەی واشنگتۆن لەمەڕ بایکۆت کرانی "وەلیوڵڵا سەیف"ی بەرپرسی گشتی بانکی ناوەندی ئێران ڕایگەیاند : ئەو دامەزراوە دراڤییە هەروا درێژە دەدا بەهاوکاریەکانی لەگەڵ سەیف و بانکی ناوەندی ئێران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ناوەندی پەیوەندییەکانی سندوقی نێودەوڵەتیی دراڤ وتی: ئێران یەک لە ئەندامانی سندوقی نێودەوڵەتی دراڤەو سندوقەکە بەگوێرەی یاساوڕێساکانی، لەگەڵ سەیف وەک سەرۆکی گشتی و هەروەها بانکی مەرکەزیی ئێران هاوکاری دەبێ.

ئەمریکا رۆژی سێ شەممە ١٥ی مای لە درێژەی کردەی دوژمنکارانەی لەدژ کۆماری ئیسلامییئێران، سەرۆکی گشتیی بانکی مەرکەزیی ئێرانی بایکۆت کرد.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، وەلیوڵڵا سەیفی بە ئیدیعای داکۆکی دراڤی لە حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕێی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە، بایکۆت کرد.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا پێشتریش چەندین جار کەسایەتی و کۆمپانیا ئێرانی و بیانییەکانی بەبیانووی جۆراوجۆر لەوان، پەیوەندی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بایکۆت کردبوو.

حیزبوڵڵای لوبنان و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەوری بنەڕەتی دەبینن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی جێی داکۆکیی ئەمریکا لەناوچەدا.