یەکیەتی ئوروپا ، هەڵوەشانی بایکۆتەکان بە بەشی جیانەکراوەی بەرجام دەزانێ
میدیاکان لە ڤیەناوە راپۆرت ئەدەن یەکیەتی ئوروپا هەڵوەشانی بایکۆتەکانی ئێرانی بە بەشی جیانەکراوەی رێککەوتنی ناڤۆکی راگەیاندووە و جەختی کردووە لەسەر پبەندبوونی ئوروپا بە دەستەبەرکردنی .
بەپێی راپۆرتی رۆیتێرز ، لە کاتێک دا کە ئەو وڵاتانەی لە بەرجامدا ماونەوە ئەمڕۆ هەینی یەکەم جار لە کاتی چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام ، لە ڤیەنای ئوتریش کۆبوونەوە ، یەکیەتی ئوروپا جەختی کردەوە لەسەر هەڵوەشانی بایکۆتەکانی دژی ئێران و جیاکراوەنەبوونی لە رێککەوتنی ناڤۆکی .
هێڵگا شمید جێگری فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپاش بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لەم دانیشتنە لە توویتەر ، باسی راپۆرتی نوێی ئاژانسی کرد لەمەڕ پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنە ناڤۆکیەکان .
بە وتەی شمید ، دیپلۆماتە ئوروپیەکان لەم کۆبوونەوەدا گوتیان هەوڵ ئەدەن لە رێککەونی ناڤۆکیدا بمێننەوە و هیوادارن ئیمکانی هاریکاریی هەبێ ، وێڕای ئەوەی کە لە ژێر کارتێکەریی هیچ وەهم و خەیاڵێکدا نین .
رۆیتێرز بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی ئامادەبووی دانیشتنی ڤیەنا نووسی : ئەمە کۆبوونەوەیەکی ئیجگار گرنگ بوو کە پێشانی دا لایەنەکانی دیکە لە بارەی بەرجام جددین یان نا .
رۆیتێرز وتیشی : کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی بەرجام لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە پراستنی ئەم رێککەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەستەبەرانەی کە ئوروپا دەبێ بیدا بە ئێران .