May 26, 2018 07:52 Asia/Tehran
  • ئەندامانی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی لەسەر جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی  پێداگرییان کرد

جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا شەوی شەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ڤیەنا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : ئەندامانی بەجێ ماوەی بەرجام لەم کۆبوونەوەیەدا لەسەر بەڵێنی خۆیان بۆ جێبەجێ کرانی بەردەوامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێداگرییان کرد و هەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی هاوپێوەند بە بەرنامەی ناڤۆکی بەمەبەستی ئاسایی بوونی پێوەندی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئێرانیان بە پێویست زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  هلگا شمیت ، لەم بەیاننامەیە وتیشی  کە ئەندامانی بەرجام   لە کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە و ڕاگەیاندنی پەسەند کرانی دیسانەوەی  بایکۆتەکانی واشینگتۆن  کە بە پێی  بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەڵوەشابوون،  پەژارەیان دەربڕی .

بە وتەی شمید ، دیپلۆماتە ئوروپیەکان لەم کۆبوونەوەدا گوتیان هەوڵ ئەدەن لە رێککەونی ناڤۆکیدا بمێننەوە و هیوادارن ئیمکانی هاریکاریی هەبێ ، وێڕای ئەوەی کە لە ژێر کارتێکەریی هیچ وەهم و خەیاڵێکدا نین .

رۆیتێرز بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی ئامادەبووی دانیشتنی ڤیەنا نووسی : ئەمە کۆبوونەوەیەکی ئیجگار گرنگ بوو کە پێشانی دا لایەنەکانی دیکە لە بارەی بەرجام جددین یان نا .

رۆیتێرز وتیشی : کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی بەرجام لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە پاراستنی ئەم رێککەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەستەبەرانەی کە ئوروپا دەبێ بیدا بە ئێران .

ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژی هەینی لەسەر داوای ئێران و بەمەبەستی لێکدانەوەی دواهاتی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و لێکدانەوەی ڕێگەکاانی بەردەم بۆ دڵنیا بوون لە جێبەجێ کرانی هەمیشەیی هەموو خاڵەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەڕێوە چوو  .

سەرپەیڤ