May 26, 2018 09:35 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ  ئێران ، شیاو نییە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی تر لە وتەگەلێکی دەستێوەردەرانەدا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی که وڵاتەکەی بەرهەم هێنانی ماددەی ناڤۆکی یان پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئێران بە شیاو نازانێ وتی : ئەگەر ئێران بە دوای تەکنۆلۆژی ناڤۆکییە دەبێ هاوردەی بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  مایک پومپێئۆ  ڕۆژی هەینی وتیشی  :  لەبەر ئەوەی ئەمریکا لە ئاشتیانە بوونی  بەرنامەی  ناڤۆکیی ئێران دڵنیا بێت  دەبێ  شوێنی سەربازی، تاقیگەکانی ناڤۆکی  و  ناوەندەکانی هاوپێوەند بە بەرنامەی  ناڤۆکیی ئێران ، بپشکێندرێن  . 

ئەم قسە گاڵتەجارانەیەی  پۆمپێئو  لەحاڵێکدایە  کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی تائێستا بەجاران لەسەر ئاشتیانە بوونی  چالاکی ناڤۆکی ئێران  پێداگری کردووە  . 

پومپێئو  ڕۆژی دووشەممە  بیست و یەکی مانگی مەی  لە یەکێک لە بێ ڕێزی کەرانەترین وتاردانەکانی  وەزیرانی دەرەوەی  ئەمریکا لەماوەی ئەم ساڵانەی ڕابردوودا،  تۆمەتگەلێکی بێ بنەمای خستە پاڵ  ئێران و هەڕەشەی کرد واشینگتۆن  قورسترین بایکۆتەکان بە دژی ئێران   پەسەند دەکات.

پومپێئو  وتیشی   لەبەرئەوەی  پێش بە سەپێندرانی بایکۆتی پێشووی ئەمریکا بەسەر ئێران  بگیردرێ  کۆماری ئیسلامیی ئێران  دەبێ  دوازدە مەرجی واشینگتۆن لەوان  هەڵوەشاندنی  دامەزراوەی  پیتاندنی یۆرانیۆم،  سەردان لە هەموو دامەزراوەکانی ئێران،  چوونەدەری هێزی سەربازیی ئێران لە سوریا و ئێراق و لە ئەنجام دا داکۆکی نەکردنی ئێران لە تاقمگەلێکی وەک  حیزبوڵڵای لوبنان، قەبووڵ بکات . 

ئەم قسانە کە دوو حەوتە دوای  کشانەوەی دوناڵد ترەمپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی   ڕاگەیەندراوە بەناو  ستراتژی نوێی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران، ناوی لەسەر نراوە.

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر بەم  قسانەی پومپێئو   وتی کە ئەمریکا  هێشتا لەنێو خەون و خەیاڵ و وەهمی شکست هاتووی  خۆیە  کە لەلایەن تاقمگەلێکی دیکەوە  بەسەری دادەسەپێندرێت.

ئەم مەرجانەی ئەمریکا  لەلایەن زۆرێک لە لێکۆڵەران و کاربەدەستانی ئەمریکی و ئەورووپیش ناشیاو وەسف کراوە.

فێدێریکا موگرینی  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی  یەکێتیی ئەورووپا دوای  ئەم قسانەی پومپێئو  بە ئاماژەدان بەمەی   که ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی تائێستا بەجاران  پێبەند بوونی  ئێران بە بەرجامی  پشت ڕاست کردوەتەوە وتی : ئاژانس  بە جاران  ڕایگەیاندووە هەموو دەسڕاگەیشتنی پێویست لە لایەن ئێرانی   وەرگرتووە.

سەرپەیڤ