May 26, 2018 10:30 Asia/Tehran
  • بەرجام ، پرسی کۆبوونەوەی حەوتەی داهاتووی وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپایە

وەزیرانی دەرەوەی بیست و هەشت وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی دووشەمەی داهاتوو واتە بیست و هەشتەمی مەی لە بروکسێلی پێتەختی بەلژیک، لێکدانەوەی ڕێگەکانی درێژەی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی دەخەنە بەرنامەی کاری خۆیانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  هەینیی ماڵپەڕی  ئەنجومەنی ئەورووپا، ئەم کۆبوونەوەیە لە درێژەی  کۆبوونەوەی شازدەی مانگی مەی سەرکردەکانی ئەورووپا لە سوفیەی بولگاریا بەڕێوە دەچێت  کە لەو دا  هەڵوێستی هاوبەشی  ئەم  وڵاتانە بۆ داکۆکی کردن لە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤۆکی، پێداگری لەسەر کرابوو  . 

لە بەیاننامەیەک کە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا  هەرلەم پێوەندییە دا بڵاوی کردوەتەوە  ڕاگەیەندراوە : یەکێتیی ئەورووپا مکۆڕە  لەسەر پاراستنی بەرژەوەندی کۆمپانییەکان و سەرمایەدانەرانی  کە لەژێر کارتێکەری بایکۆتەکانی واوەناوچەیی ئەمریکا دان  .

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەرباری نەیاری بەربڵاوی ناوخۆیی و دەرەوەیی  ، کشانەوەی  واشینگتۆن لەبەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی لەماوەی  سێ تا شەش مانگی داهاتووی ، ڕاگەیاند.

کۆبوونەوەی  وەزیرانی دەرەوەی  یەکێتیی ئەورووپا  تەنیا سێ ڕۆژی دوای کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام بەڕێوە دەچێت کە لەودا جارێکی تر لەسەر داکۆکی ئەندامانی ئەم ڕێککەوتنامەیە لە جێبەجێ کردنی  هەمیشەیی، تۆکمەوتەواو و کارتێکەری بەرجام، پێداگری کراوە.

 

سەرپەیڤ