May 27, 2018 10:26 Asia/Tehran
  • داننانی مەک کین بە ھەڵەبوونی شەڕی عێراق

سێناتۆری توندئاژۆی ئەمریکا لە ھەنگاوێکی درەنگ وەخت دا دانی نا بە ھەڵەبوونی شەڕی ساڵی ٢٠٠٣ دژی عێراق .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ،جان مەک کین سێناتۆری توندئاژۆی ئەمریکی لە بیرەوەرییە تازە بڵاوکراوەکانی دا، دانی بەوەدا ناوە کە شەڕی عێراق ھەڵە بووەو ئینجا بەشێک لەو ھەڵانەی کە دەبێ سەرکۆنەش بکرێت لە ئەستۆی خۆی دەزانێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مەک کین کە لە مکوڕترین لایەنگرانی شەڕی عێراق بوو، وتووشیەتی : ناکرێ شەڕەکەی عێراق بێجگە لە ھەڵەیەکی گەورە ناوێکی تری لە سەر دابنرێت و گومان لەوەدا نییە کە بەشێک لە سەرکۆنەکەنی ئەو ھەڵەیەش دەبێ ڕووی لەمن بێت.

ئەم سێناتۆرە توندئاژۆیەی ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە لە شەڕی عێراق دا لە بەر کەڵک وەرگرتن لە ستراتژیای بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی فراوان سەرکەوتین و من ئەوەی پێم دەکرا کردن و بەتایبەت ئاواتی دەستکەوتنی پۆستی سەرۆک کۆماریشم کرد بە قوربانیی ئەو کارە.

شەڕی ئەمریکا دژی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەنجامی گرت کە ڕوخانی سەددامی لێ کەوتەوە. ھەر لەم حاڵەدا عێراق لە ئەنجامی ئەم شەڕە چووە نێو خولێکی توندوتیژی و بێ سەقامییەوە. کاربەدەستانی عێراق لەکاتی چوونەدەرەوەی فەرمیانەی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیان لە ساڵی ٢٠١١ ڕایانگەیاند: ئەم شەڕە نزیکەی ٧٥٠ ملیارد دۆلارو زیاتر لە چوارھەزارو چوارسەد کوژراوو ٣٢ ھەزار برینداری لێ کەوتووەتەوە. ھەر لەم حاڵەدا بەرپرسانی ئەوکاتی عێراق ڕێژەی کوژراوانی عێراقیان زیاتر لە سەد ھەزار کەس ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ