خۆپیشاندانی خوێندکاران بەدژی هەڵگرتنی ئازادانەی چەک لە ئەمریکا
دوابەدوای چەندین نموونەی تەقەکران لە قوتابخانەیەک لە ئەیالەتی ئیندیانا خوێندکارانی ئەو قوتابخانەیە بەدژی هەڵگرتنی ئازادانەی چەک لە ئەمریکا خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد .
بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی هیل، ڕۆژێک دوای تەقە کران لە قوتابخانەیەک لە نوبلزڤیلی ئیندیانا ، خوێندکارانی ئەم قوتابخانەیە ڕۆژی شەممە بە دژی ئازادی هەڵگرتنی چەک و چالاکی ئەنجومەنی نەتەوەیی چەک لە ئەمریکا، خوپیشاندانیان کرد.
خوێندکاران هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان بە هەڵگرتنی پارچەنووس کە لەسەری نووسرا بوو " کەسی دواتر کێیە؟ چەکمان ناوێ" لەم خۆپیشاندانە بەشدارییان کرد.
لەبەر تەقەکران لە قوتابخانەیەک لە نوبلزڤیل دوو کەس بریندار بوون و هێڕشبەرەکەش قوتابییەک بوو کە لەلایەن پۆلیسەوە گیرا.
ئەم تەقەکردنە لەحاڵێکدایە کە ماوەیەک لەمەوبەریش دوو تەقەی کارەساتبار لە بارکلەندی فلۆریدا و تگزاس کرا کە بووە هۆی کوژرانی 27 کەس و بریندار بوونی چەند کەسی دیکە.
سەرباری ئەمانە دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەجیایی دۆزینەوەی ڕێکاری بەرەنگاربوونەوەی تۆندوتیژی لەبەرهەڵگرتنی چەک، پێشنیاری پڕچەک کردنی مامۆستایانی کردووە کە بەرەوڕووی ناڕەزایەتی بەربڵاوی مامۆستایان و خوێندکاران و بنەماڵەکانیان بووەتەوە.