هەڵوێستی ئەمریکا بەئاراستەی پێچەوانەی کۆمەڵگەی جیهان بە کشانەوە لەبەرجام
بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی ڕامیاریی و کۆمەڵایەتی ئاکادیمیای زانستی کۆمەڵایەتیی چین وتی : ئەمریکا وێڕای پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەپێچەوانە ی ئاراستەی جیهانی و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هەڵوێستی گرت .
لۆ جین، بەڕێوەبەری موتاڵای سیاسی و کۆمەڵایەتی ئاکادیمی زانستی کۆمەڵایەتی چین لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، وتیشی: بەرنامەی کۆهەنگاوی ناڤۆکی، ڕێککەوتننامەیەکی چەند لایەنەی نێونەتەوەییە کە ئەمریکا بنپێی کردووە بەڵام لایەنەکانی دیکە وەکوو چین، ڕووسیا و ئەورووپا، پێداگری لەسەر پاراستنی دەکەن .
لۆجین، وتیشی : بەرچام بە پێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش بە ڕەسمی ناسراوە و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیش بە جاران بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتگەلێک ، پێبەند بوونی ئێرانی بەو ڕێککەوتننامەیە، پشت ڕاست کردوەتەوە.
بەڕێوەبەری موتاڵای سیاسی و کۆمەڵایەتی ئاکادیمی زانستی کۆمەڵایەتی چین پێداگری کرد : ڕۆڵی ئێران لە ئاشتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەمیشە ئەرێنی بووە و لە باری سەربازیش زۆر بەهێزە.
محەممەد شوکری شەعیب، لێکۆڵەری باڵای بواری پێوەندی نێودەوڵەتیی ماڵیزیش بە پێداگری لەسەر ئەمەی ئەمریکا مافی دەسوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکەی نییە وتی : ئەمریکا لە بواری هەڵس و کەوت لەگەڵ بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، هەڵوێستێکی دووفاقیانەی هەیە.
ناوبراو وتیشی : بەڵێن شکێنیی ئەمریکاییەکان لە پەیمانە نێودەوڵەتییەکان بوەتە هەڵوێستێکی هەمیشەیی دەوڵەتی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕوژی هەشتەمی مەی ئەمساڵ کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج و یەک و گەڕانەوەی بایکۆتەکان بە دژ ئێرانی ، ڕاگەیاند.
بەڵام سەرۆکانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئاڵمانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەش و هەروەها چین و ڕووسیاش ڕایانگەیاند کە ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، دەپارێزن.