May 27, 2018 17:52 Asia/Tehran
  • بایدن: کردەوەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا فریودەرانەیە

جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ، کردەوە و هەنگاوەکانی سەرۆک کۆماری ئێستای بە ڕەگەز پەرەستانە و فریودەرانە زانیوە.

 بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس،"جۆبایدین" جێگری باراک ئۆباما"  سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵانی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٦ بەڕەخنە وگازندەی  تووند لە هەڵوێستەکانی داناڵد ترەمپ سەرۆکی  ئێستای  ئەمریکا  وتی دەوڵەتی ئێستا  رووی کردووە بە "پۆپۆلیستی ساختە" و " نیشتمانخوازی ساختە" .

 جۆ بایدین، لە درێژە دا وتیشی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا زەبر لەم وڵاتە ئەدات و دەبێ ڕابگیردرێت. جێگری یەکەمی باراک ئۆباما کە ژمارێک لە میدیاکان لە ئەمریکا لە بارەی ئەگەری بەربژاری ئەو بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠٢٠ و رکابەریی لەگەڵ داناڵد ترەمپ باسیان کردووە ، لە دانیشتنی کۆنوانسیۆنی پارتی دێمۆکراتی ویلایەتی نیۆیۆرک ئامادەبوون و لە "ئاندروکۆمۆ" فەرمانداری ئێستای ئەم ویلایەتە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پشتگری کرد.

 هەڵبژاردنەکانی میان دەورەیی لە ئەمریکا، لە کۆتایی ئەمساڵ ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێتە راپڕسینەکان نیشان ئەدات پارتی دیمۆکرات لە پارتی کۆماریخواز لە پێشترە.