جەختی سەدری ئەعزەمی نەمسا لە سەر پێویستی پاراستنی بەرجام
سەدری ئەعزەمی نەمسا وێڕای ئاماژە بە چاودێری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە سەر چالاکیەکانی ناڤۆکی ئێران خوازیاری پاراستنی بەرجام بوو .
سباستین کورتز " سەدری ئەعزەمی نەمسا لە وتووێژ لە گەڵ گوڤاری فووکوس وێڕای ئاماژە بە چاودێری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و سەردانی پشکێنەرانی لە چالاکیە ناڤۆکیەکانی ئێران وتی وڵاتانی ئوروپایی دەبێ بە بێ ئەوەی کە بچنە ناو بارگرژیەکان بە دوای پاراستنی بەرجام بن سباستیەن کوڕتز وتیشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ڕێککەوتنێکی تەواو و پوزێتیڤە و ڤیەن هیوادارە ئەمریکاش لە ڕێگای هەڵبژێردراوی خۆی بگەڕێتەوە . سەدری ئەعزەمی نەمساش هەروەها وەبیری هێنایەوە کە خاڵی گرینگ ئەوەیە کە ئێران دەبێ ێبەند بێ ئەو ڕێککەوتنە و سروشتیە کە ئێرانیەکان ئەو چاوەڕوانیە یان لە لە وڵاتانی ئوروپاییش هەیە .