راوێژکاری موگرینی : ئەمریکا بەردەوام لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، داکۆکی دەکات
بەڕێوەبەری بیرکەدەی نێودەوڵەتیی بەریتانیا وتی : سەرۆکی ئەمریکا بە کشانەوە لە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی ، ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی تۆمار کراو بە پێی سایا نێودەوڵەتییەکانی ، بنپێکردووە.
ناتالی توچی، ڕاوێژکاری فێدێریکو موگرینی و بەڕێوەبری بیرکەدەی کاروباری نێودەوڵەتی بەریتانیا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم، بە ئاماژەدان بە چوونەدەری ترەمپ لە بەرجام وتی : دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئەم کارەی لەبەر کەم و کۆڕی ڕێککەوتنەکە ئەنجام نەدا ، هەرچەشنە ڕێککەوتنێک کە بتوانێ شەرعیەت بدات بە تاران ، لەلایەن ترەمپەوە قەبووڵ نەکراوەیە.
توچی وتیشی : تاکاتێک کە ئێران لە بەرنامەی کۆهەنگاوی ناڤوکی دا بمێنێتەوە ئەم ڕێککەوتنەش پاوەجێ دەمێنێتەوە. ترەمپ بێ گومان لە داهاتووی چوونەدەری ئێران لەبەرجام دڵخۆش دەبێ .
یاری وشیارانەی لایەنی ئێرانی پێش بەمە دەگرێت کە ترەمپ لەم یارییە سەرکەوێت.
ڕاوێژکاری موگرینی وتیشی : لە ماوەیەکی کورت داو بە هاوکاری ئەورووپییەکان، ئێرانییەکان، ڕووسەکان و چینییەکان بۆ پێبەند بوون بە ڕێککەوتن، بەرجام پاوەجێ دەمێنێت و ئەمریکا درەنگ یان زوو دەگەڕێتەوە بۆئەم ڕێککەوتنە چەند لایەنەیە.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکۆتەکان بە دژی ئێرانی مۆر کرد .