حوزه‌یران 05, 2018 10:14 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفوونی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بریتانیا - تڕەمپ خوازیاری ڕێککەوتنێکی نوێ بوو لە گەڵ ئێران

کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەم لەمیانەی بەیاننامەیکدا باسی کرد لە وتووێژێکی تەلەفوونی نێوان دوناڵد تڕەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ ترێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا سەبارەت بە ئێران .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  فارس ، تڕەمپ لەو وتووێژە تەلەفوونیەدا  خوازیاری  ڕێککەوتنێکی هەمە لایەنە لە گەڵ ئێران بووە  کە  بە  بانگەشەی ناوبراو سەرجەم هەڵس و کەوتی تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەکەدا لە خۆ بگرێ . تڕەمپ 8 مانگی مای بە دووپات کردنەوەی تۆمەتەکانی بێ بنەمای دژی ئێران چوونەدەری واشنگتون لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤۆکی  لە ماوەی سێ تا 6 مانگی داهاتووی  ڕاگەیاند . ئەو کردەوەی تڕەمپ ڕووبەڕووی شەرمەزار کردنی بەربڵاوی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی  بووەوە .  سەرۆک کۆماری  ئەمریکا  پێشتریش  لە وتەگەلێکدا  ئێرانی بە بەرپرسی  زۆرتری  بێ سەقامیەکانی لە ناوچە هاوردە ئەژمار و بانگەشەی کردبوو کۆماری ئیسلامی ئێران  لە تڕوڕیستان  لاگری دەکەن .  ئێران  دەوری سەرەکی لە هەمبەر پیلانەکان و کردەوەکانی  تەوەریی  ئەمریکایی  زایونی لە ناوچەدا  هەیە . کۆماری ئیسلامی  ئێران بۆ خەبات بە دژی  تڕوڕیزم لە  لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی  لە ئێراق و سووریا بە داخوازی  فەرمی  ئەو وڵاتانە یارمەتی موستەشاری بەوان  ئەدا  کردەوەیک کە بە هیچ لەونێک لە لایەن تڕەمپەوە جێگای پەسەند نیە . قەیرانی لە سووریا لە ساڵی 2011 و لە ئێراق لە ساڵی 2014 بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تڕوڕیستیەکانی لاگری کراوی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی  بۆ گۆڕینی   هاوکاریەکانی ناوچە بە سوودی  ڕژیمی زایونی  دەسپێکرا .   ئەرتەشیەکانی سووریا و ئێراق ئەم دواییانە  بە یارمەتیگەلی  موستەشاری کۆماری  ئیسلامی ئێران توانیان دۆسیەی تاقمی تروڕیستی  داعش لەو وڵاتە دابخەن .

سەرپەیڤ