حوزه‌یران 07, 2018 12:05 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەبێ هەر بمێنێتەوە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە دیداری سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیدا وتی کە لەندەن پێبەندە بە پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئەم ڕێککەوتنە باشترین بژاردەیە بۆ دڵنیا بوون لە داهاتووی ئاسایش لە ناوچەکەدا.

بە پێی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا؛ "بوریس جانسۆن" ڕۆژی چوارشەممە لە  دیداری "بنیامین نەتانیاهوو"دا لە لەندەن ڕاشکاوانە ڕایگەیاند بەریتانیا لە تەنیشت فەرەنسا و ئەڵمان پێبەندی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەمێنێتەوە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی کرد لەندەن دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە تاران پێبەند بمێنێ بە هەموو ئەرک و ئەستۆگرییەکانی لە چوارچێوی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەیدا.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەروەها نیگەرانی دەربڕینی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ئەمدوایییە سوپای ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و وتی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کوژران و بریندار بوونی هەزاران فەلەستینی لە غەززە تەواو پێویستە.

بوریس جانسۆن راشیگەیاند بەردەوام بوونی شارۆچکەسازییەکانی ئیسراییل لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەردەوام بوونی قەیران لە فەلەستینە.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە دوایین وێستگەی فەرمانبەرێتییەکەی دژ بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، پاش بەرلین  و پاریس گەیشتە لەندەن و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایش دیدارو وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ