ئامادەیی ژاپۆن بۆ دانی بەشێک لە خەرج و بەرجی چەکداماڵینی ناڤۆکیی کۆریای باکوور
حوزهیران 13, 2018 18:41 Asia/Tehran
وتەبێژی دەوڵەت و سەرۆکی کابینەی دەوڵەتی ژاپۆن لە تۆکیۆ باسی ئامادەیی ئەم وڵاتەی کرد بۆ دانی بەشێک لە خەرج و بەرجی چەک داماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکوور.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕویتەرز، یوشیهیدە سوگا وتی : دوای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی پشکنینەکانی لە کۆریای باکووری دەست پێکرد، ژاپۆن بەشێک لە خەرجی چەک داماڵینی ناڤۆکی ئەم وڵاتە دەستەبەر دەکات .
ڕێبەری کۆریای باکوورو سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە دوورگەی سنتوزا لە باشووری سەنگاپوور چاویان بەیەک کەوت و ڕێککەوتن لەسەر چەک داماڵینی کۆریای باکوور و هەروەها ئەمریکاش ئاسایشی کۆریای باکوور دەستەبەر بکات .