بەندکرانی سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی تڕەمپ
حوزهیران 16, 2018 12:11 Asia/Tehran
سەرۆکی پێشووی ناوەندی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا تا کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگا لە بەندیخانەدا دەمێنێ .
بەپێی راپورتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی فرانس 24 ، پاوڵ مانافۆرت بازرگان و کۆماریخوازی کارایە کە تاوانبارە بە تەماح بەرخستنی شایەت حاڵان لە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە دۆسیەی کەین وبەین کردنی نێوان تڕەمپ و روسیا .
مانافۆرت کە تۆمەتەکانی دژی خۆی رەت دەکاتەوە ، تا ئێستا لە ماڵدا دەست بەسەر بوو بەڵام دوای ئەوە لە بەندیخانەدا دەبێ .
قازی دۆسیەکە وتوویەتی مانافۆرت خیانەتی کردووە لە متمانەیەک کە بەو کراوە .
مانافۆرت بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵدا بە تاوانی سپی کردنەوەی پارە ، گەندەڵی دارایی و لۆبی گەری نایاسایی دادگایی بکرێ .