حوزه‌یران 17, 2018 10:40 Asia/Tehran
  • دواکاریی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە کۆریای باکوور بۆ هاریکاری هاوبەش

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە رابەری کۆریای باکووری ویست بۆ ڕەواندنەوەی بێ متمانەیی دوو لایەنە ، هاریکاریی هاوبەشیان هەبێ .

بەپێی راپورتی هەواڵدەری فارس ، شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە کیم جونگ ئوون رابەری کۆریای باکووری ویست بە هاوبەشی هەوڵ بدەن بۆ زاڵبوون بەسەر بێ متمانەیی دوو لایەنە .

ئابێ جەختی کردەوە هەوڵ گەلێک لە ئارادایە  بۆ پلان داڕشتن بە مەبەستی دیداری نێوان سەرانی ژاپۆن و کۆریای باکوور .

سەرۆک وەزیرانی ژاپون هەروەها گوتی : ئەم وڵاتە ئامادەیی پارە خەرج کردن بۆ چەکداماڵینی ئەتۆمیی کۆریای باکووری هەیە .

بەر لەوەش یووشیهێدە سوگا  سەرۆکی کابینەی حکومەتی ژاپۆن باسی ئامادەیی تۆکیۆی کردبوو بۆ یارمەتیدانی دارایی لەمبارەوە .

هەر لەم پێوەندیەدا میدیاکانی ژاپۆن رایانگەیاند تارۆ کۆنۆ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بە نیازە لە گەڵ هاوشانی کۆریای باکووری خۆی لە پەراوێزی دانیشتنی ئاسێ ئان لە سەنگاپوور کە ئاخر و ئۆخری مانگی ژوئیە بەڕێوە دەچێ دیدار بکات .

کیم ئوون جونگ رابەری کۆریای باکوور رۆژی سێشەممە 12ی ژوئەن لە چاوپێکەوتنی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگاپوورە ، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دیتنی شینزۆ ئابێ و چارەسەریی ناکۆکیەکانی نێوان دوو وڵات .

 

سەرپەیڤ