حوزه‌یران 17, 2018 20:24 Asia/Tehran
  • ٧٠ کوژراو و بریندار بە هۆی تەقەکردن لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا

تەقەکردن لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا، ٧٠ کوژراو و یان برینداری لێکەوتەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی تۆمارکردنی ئاماری تووند وتیییەکانی چەکدارانە لە ئەمریکا، ٦١ حآڵەتی تەقەکردن لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە ویلایەتەکانی جۆر بە جۆر دا ڕوویان داوە کە بە هۆیانەوە لانیکەم ١٩ کەس کوژران و ٥١ کەسی دیکەیش بریندار بوون. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، زۆربەی تەقەکردنەکان لە ویلایەتەکانیی میشیگان، ئۆهایۆ، ئاریزۆنا، نیۆیۆرک، مەریلەند، پێنسیلڤانیا، ئیلێنۆی و تینسی دا ڕوویان داوە. لە ساڵ دا هەزاران کەس بە هۆی تەقەکردن بە چەکی گەرم لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا دەکوژرێن و یان بریندار دەبن.

 دزەی لۆبیی بە دەستەڵاتی چەک لە دەوڵەت و کۆنگرەی ئەمریکا، بووەتە هۆی ئەمەی هەرچەشنە داوایەکیی چین و توێژی  جۆر بە جۆری خەڵکی بۆ دانانیی یاساکانی تووندتر لە بارەی ڕاگرتن و هەڵگرتنی چەک لەم وڵاتە ناکام بمینێتەوە.