حوزه‌یران 18, 2018 03:11 Asia/Tehran
  • پشووی جێژن تەواو بوو، تالیبان خۆی بۆ ھێرش کردن ئامادە دەکات

تاقمی تاڵیبان، پێشنیاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ئاگربڕ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ .

تاقمی تاڵیبان، پێشنیاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌فغانستانی بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ئاگربڕ ره‌ت کردەوەو ڕایگەیاند: بەم زووانە ھێرشەکانیان  ده‌ست پێ ده‌که‌نه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی کە حکومه‌تی ئه‌فغانستان و تاقمی تالیبان بۆ ماوه‌ی چەند ڕۆژێک ھەتا ته‌واو بوونی جێژنی ره‌مه‌زان ئاگربڕیان راگه‌یاندو چه‌کدارانی تالیبانیش له‌ کابوڵی پایته‌خت له‌گه‌ڵ ھێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌فغانستان باوه‌شیان له‌ یه‌کتر گرت ، کەچی وا بڕیارە ھەمیسان ھەردووک لای تالیبان دەوڵەتی ئەفغانستان پێکەوە ھەڵشاخێن. .ئه‌شره‌ف غه‌نی ئەحمەد زەی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان لەم دواییەدا رایگه‌یاند که‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌م ئاگربڕە له‌گه‌ڵ تالیبان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، کەچی  تاقمی تالیبان له‌سه‌ر زاری "زه‌بیحوڵا موجاھید"ی وته‌بێژییه‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌وه‌چوونی داواکارییه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌فغانستانی ره‌ت کرده‌وه‌ و رایگه‌یاند ئاگربڕ درێژ ناکه‌نه‌وه‌.

تاقمی تالیبان له‌گه‌ڵ ره‌تکردنه‌وه‌ی درێژکردنه‌وه‌ی ئاگر برەکه‌ جه‌ختیش ده‌کاته‌وه‌ که‌ لە ئەمشه‌وەوە ده‌ست به‌ ئۆپراسیۆنه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌ .

ئاگربڕی دوو لایه‌نه‌ی حکومه‌تی ئه‌فغانستان و تاقمی تالیبان، به‌ ھه‌نگاوێکی گرنگ وه‌سف ده‌کرا بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منیی ئه‌و وڵاته‌، چونکه‌ سه‌رباری ھه‌ڕه‌شه‌کانی تاڵیبان له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌فغانستان، داعش-یش ھه‌ڕه‌شه‌ له‌و وڵاته‌ ده‌کات و به‌م دواییانه‌ش جموجۆڵه‌کانی زۆر زیادی کردووه‌و له‌ دوایین په‌لاماری ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌ش دا له‌ شاری نه‌نگه‌ھار 26 که‌س کوژران.

دەوڵەتی ئەفغانستان لە ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی ژوئەنەوە بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە بۆ ماوەی حەوتەیەک لەگەڵ تاقمی تالیبان دا ئاگربڕی ڕاگەیاندووە.

ڕۆژی ھەینی لە ئەفغانستاندا جێژنی ڕەمەزان بوو. دوابەدوای ڕاگەیەندرانی ئاگربڕەکەی دەوڵەتی ئەفغانستان ، تاقمی تالیبانیش ڕایگەیاند، ئەندامانی ئەم تاقمە لە ماوەی پشووی سێ ڕۆژەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان لەم وڵاتەدا لەگەڵ ھێزە ئاسایشتییەکانی ئەفغانی دا ئاگربڕ دادەمەزرێنن.

سەرپەیڤ