حوزه‌یران 18, 2018 19:20 Asia/Tehran
  • بێ متمانەیی زۆربەی ئەمریکیەکان بە سیاسەتەکانی ترامپ لە هەمبەر کوریای باکووری

ئەنجامی ڕاپرسیی نوێ پێشان ئەدات کە زۆربەی ئەمریکیەکان متمانەیان بە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەهەمبەر کوریای باکوور نیە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی "ئای بی سی نێوز" ڕاپرسیی نوێ وهاوبەشی ڕۆژنامەی واشنتۆن پوست و" ئای بی سی نێوز" پێشان ئەدات سەتی ٥٣ی لە بەشداربووان ڕایان ئەمەیە کە دوورلە چاوەڕوانیە وتووێژەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاو کیم جونگ ئون ڕێبەری کوریای باکوورف ببێتە هۆی چەکداماڵینی ناڤۆکی ئەم وڵاتە. بە پێی ئەنجامی ئەم ڕاپرسیە ، هەروەها نێزیک بە سەتی شەست دەڵین  شەڕی نێوان ئەمریکاو کوریای باکوورئەنجام دەبێت. چاک شومر سیناتوری دێموکرات ، پێشتر لە کۆبوونەوەی سینای ئەمریکا دیداری ترامپ لەگەڵ ڕێبەری کوریای باکووری دایە بەر گاڵتە وسوخرە ووتی ئەم دیدارە بەرلەوەی کە سەرکەوتنی کردەوەیی هەبێت قسەی تیدا بووە. زۆربەی سیاسەتوانانی حیزبی کومارێخوازیش دیداری ترامپ ، وڕێبەری کوریای باکووریان  بەبێ ئاکام زانیوە. دیداری سەرۆکانی ئەمریکا وکوریای باکوور سێشەممەی ڕابردوو بە بەشداری دوناڵد ترامپ وکیم جونگ ئون لە دوورگەی سنتوازی سەنگاپور بەڕێوە چوو ودوولایەن لە کۆتاییدا بەیان نامەیەکیان مۆر کرد.

سەرپەیڤ