هەڵپەسێردرانی بەڕێوەچوونی مانوڤڕی سەربازی هاوبەشی ئەمریکا و کوریای باشووری
ئەمریکا و کوریای باشووری بەڕێوەچوونی مانوڤڕە سەربازیەکانی هاوبەشی خۆیان لە شێوە دوورگەی کوریای هەڵپەساردوەتەوە .
بەگوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری یونهاپ " وەزارەتی بەرگری کوریای باشووری ئەمڕۆ سێشەمە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامیەک ڕایگەیاند واشنگتون و سیئول لە هەوڵ دان بۆ چارەسەر کردنی پرسەکانی ناڤۆکی شێوە دوورگەی کوریا ؛ بەڕێوەچوونی مانوڤڕەکانی سەربازی هاوبەشی خۆیان هەڵپەساردووەتەوە . تا ئیستا ئەمریکا و کوریای باشووری ساڵانە چەنیدن مانوڤڕی سەربازی هاوبەش لە ناوچەی شێوە دوورگەییان بەڕێوە بردووە کە ڕووبەڕووی کاردانەوەی دراوسێیەکان بۆ وێنە چین و کوریاتی باکووری بووەتەوە . چەن ڕۆژ دوای بەڕێوە چوونی دانیشتنی ئەم دواییەی سەرانی ئەمریکا و کوریای باکووری لە سەنگاپوور دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا ڕایگەیاند مانوڤڕە سەربازیەکانی ئەمریکا و کوریای باشووری بە هۆی تێچووی زۆر بە ڕێوە ناچێ . ئەوە لە حاڵێکدایە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتریش ڕایگەیاند بوو کە ئەگەر بێتو وتووێژەکانی شکست بێنێ مانوڤڕی سەربازی ئەمریکا و کوریای باشووری سەرلە نوێ دەکرێنەوە .