ڕزگاریی زیاتر لە 100 کۆچبەری نایاسایی لە کەنارەکانی لیبی
حوزهیران 19, 2018 10:07 Asia/Tehran
هێزی دەریایی لیبی زیاتر لە 100 کوچبەری نایاسایی لە کەنارەکانی ئەو وڵاتەی ڕزگار کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزیونی فڕانس بیست و چوار ، هێزی دەریایی لیبی بۆ یارمەتی دان بە بەلەمێکی هەڵگری 117 کوچبەری نایاسایی لە کەنارەکانی ئەو وڵاتە دەستی بەکار کرد . لیبی گرینگترین شوێنی بەڕێ کرانی کوچبەرانی ئافریقایی لە ڕێگای کۆچبەری بۆ ئوروپایە .قاچاغچیانی مڕۆڤ بە کەڵک وەرگرتن لە ئاڵۆزیەکانی لیبی هەموو ساڵێک دەیان هەزار کوچبەری نایاسایی لە بەرانبەر وەرگرتنی پارەگەلی زور قورس لە ڕێگای لیبی دەگەیننە ئوروپا کە ژومارێکی زور لەوان لە ناو ڕێگایەدا گیانی خویان لە دەس ئەدەن .