حوزه‌یران 20, 2018 19:09 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی دادئەستێنەکانی پێشووی ئەمریکا لە سیاسەتەکانی دژی کۆچبەرانی ترەمپ

٧٢ دادئەستێنی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نامەیەک دا بۆ داواکاری گشتیی ئەم وڵاتە لە سیاسەتەکانی دژی کۆچبەرانی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان ڕەخنەیان گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی بیزینس ئینسایدێر ،٧٢ دادئەستێنی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نامەیەک دا بۆ ( جێف سشێنز)داواکاری گشتیی ئەم وڵاتە، داوایان لێ کرد کۆتایی بێنێ بە  سیاسەتەکانی دژی کۆچبەرانی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان لەژێر ناوی ( بەرگەی سیفر) کە منداڵانی کۆچبەر لە سنوورەکاندا لە بنەماڵەکانیان دائەبڕێت.

لەم نامەیەدا ھاتووە: ڕاپەڕاندن و ھەڵوەشاندنەوەی ئەم سیاسەتە بەس یە فەرمانی داواکاری گشتیی ئەنجام دەگرێت و دیارە شوێنھاتەکانی وەھا کارەساتێکیش ھەر بە ئەستۆی داواکاری گشتییە و کاتی ئەوە گەییشتووە کە ئەوە ڕابگەیەندرێت کە وەھا سیاسەتێک ھەڵە بووە.

دادئەستێنەکانی ئەمریکا لە نامەکەیاندا نووسیویانە: پزیشکان پێشتر وشدارییان داوە کە  دابڕینی زۆرەملێی منداڵان لە بنەماڵەکانیان دەبێتە ھۆی دروست بوونی ترۆمای دەروونی لە منداڵاندا و ھەر ئەم ھۆکارەش بەسە بۆ ئەوەی سیاسەتی زیانباری ترەمپ ھەرچی خێراتر کۆتایی پێ بێت.

دادئەستێنەکانی پێشووی ئەمریکا لەو نامەیەدا پێیان لە سەر ئەوە داگرتووە کە بینینی وێنەو دیمەنی شین و گرینی ئەو منداڵانەی کە لە بنەماڵەکانیان دابڕاون و لە ناوەندگەلێکی وەک ڕکەو قەفەسی ئاسنین  ڕادەگیردرێن ، تووشی کەساسی و پەژارەی کردوون

کردەوەی دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەمەڕ جیا کردنەوەی منداڵانی کوچبەرلە بنەماڵەکانیان  لە ئەمریکا تەنانەت لەگەڵ ڕەخنە وگازەندەی ملانیا ترامپ ، هاوژینەکەی ترامپ ڕووبەڕووبووەتەوە.

ڕێژەی وەزاڕەتی ئاسایشتی نێوخۆیی ئەمریکا وای دەرخستووە کە فەرمانبەرانی سنوورپارێزی ئەو وڵاتە لە ماوەی شەش حەوتەی ڕابردوودا نزیکەی  دوو هەزار منداڵیان لە بنەماڵەکانیان ئابڕیوەو بە ڕاگرتنیان لە ئۆردوگایەکی جیاو لەنێو ڕکە ئاسنینەکاندا ،بەنیازن  زەخت و گوشار بخەنە سەر باوک ودایکیان .

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە جارێکی تر وێڕای داکۆکی کردن لە سیاسەتی دژی کۆچبەرانی خۆی ڕایگەیاند: ئەمریکا ئوردوگای پەناخوازان نییە و ئەوەی لە وڵاتانی دیکەدا قەوماوە نابێ لە ئەمریکادا بقەومێت.

 

سەرپەیڤ