حوزه‌یران 21, 2018 03:49 Asia/Tehran
  •  بەرپرسێکی باڵای روسیا : کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤنیشانەی بێ هێزییەتی

ئەمەریکا هەرکاتێک رێگای خۆی ون دەکات،دەڕواتە دەرەوە و بە توندی دەرگاکە بەدوای خۆیدا دادەخات .

کۆنستانتین کۆساچێڤ، بەرپرسی باڵای روسیا، رەخنەی توندی لە بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا گرت لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ و وتی" کشانەوەی ئەمەریکا نیشانەی بێ هێزییەتی".

دوای ئەوەی لەم دواییەدا، چەند سەرچاوەیەک لە ئیدارەی ترەمپ رایانگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە نیازە لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بکشێتەوە،  نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ کشاوەتەوە.

ئەو بڕیارەی ئیدارەی ترەمپ، نارەزایی نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا هێناو، هەر زوو  بەرپرسانی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەیان بە فەرمی خۆی هەڵدەبژێرێتەوە بۆ ئەندام بوون لە ئەنجومەنی پاراستنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان. کۆساچێڤ وتیشی" هەرکاتێک ئەمەریکا لە هەر شتێکدا  رێگەی خۆی ون بکات، دەڕواتە دەرەوە و بە توندی دەرگاکە بەدوای خۆیدا دەدات بەیەکدا"."هەر هۆکارێک لە پشتی ئەو بڕیارەوە بێت، دیارە نیشانەی بە هێزی نییە، بەڵکو نیشانەی بێهێزیە،  بەهێزەکان ئەوانەن کە  ئارخەیانن و باوەڕیان بە خۆیان هەیە و بەردەوام دەبن لەوەی کە بیسەلمێنن لەسەر رێگای راستن لە هەر بارودۆخێکدا بێت، تەنانەت ئەگەر کەمینەش بن .

ھەر لەم پەیوەندییەدا نیکی هیلی باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشی توندی کردە سەر ئەنجومەنەکە و وتی" دوو ڕوووە، تەنها خزمەت بەخۆی دەکات و جێگای گاڵتەجارییە بۆ مافەکانی مرۆڤ".

ئاڵۆزیەکانی باڵوێزی ئەمەریکا و ئەنجومەنەکە دوای ئەوە هات، رێکەوتی ٢ی ئەم مانگە، پرۆژە بڕیارێک لە لایەن قەتەرەوە ئامادەکرابوو سەبارەت بە دۆخی فەڵەستین، بەڵام لەلایەن ئەمەریکاوە ڤیتۆکرا.پێشتر ئیدارەی ترەمپ هەرەشەی کشانەوەی کردبوو، ئەگەر ئەنجومەنەکە پێداچوونەوە بۆ رێکارەکان و پەیڕەوی ئەنجومەنەکە نەکات. بەر لە دەستپێکردنی دەنگدان بۆ رەشنوسەکە، نیکی هیلی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی گروپی حەماسی کرد لە دروستکردنی کێشە لە غەزەو وتی: لە رەشنوسەکەدا  هیچ ئاماژەیەک بە حەماس نەدراوە، هەرکەسێک گرنگی بە پرسی ئاشتی دەدات نابێت دەنگ بە رەشنوسەکە بدات.ئەمەریکا بەم کشانەوەیەی،لەسەر دەستی دۆناڵد ترەمپ سێهەم کشانەوەی خۆی لە رێککەتنە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دا ، دوای کشانەوەی لە رێککەوتنی گۆڕانی کەش و هەوای پاریس و رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران.

جێگای ئاماژەیە "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوە و "نیکی هیلی" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕۆژی سێ شەممە بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی، بڕیاری وڵاتەکەیان لەمەڕ کشانەوە لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان ڕاگەیاند.

ھەردووک کاربەدەستەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیان کە داگری ٤٧ ئەندامە بە دوژمنایەتی کردن لەگەڵ ڕژێمی زایونی تۆمەتبار کرد.

کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، دوای ئەوە دێت کە ئەم وڵاتە نەیتوانی ناوی ڕژێمی زایونی لە فەرمانی کاری ھەمیشەیی و ئەم ئەنجومەنە بێنێتە دەرەوە و ئەنجومەنەکە لە ھەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر بە ڕژێمی منداڵکوژی ئیسرائیل پاشگەز کاتەوە.

سەرپەیڤ