حوزه‌یران 21, 2018 18:54 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی موگرینی لە هەڵوێستی ئەرمەنستان بۆ داکۆکی کردن لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕێزی گرت لە هەڵوێستی دەوڵەتی ئەرمەنستان بۆ داکۆکی کردن لە هەوڵی ئەم یەکێتییە بۆ پاراستنی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  فارس، فێدێریگا موگرینی ، ڕوژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش دا لەگەڵ   زەهراب  مناتسکانیان ،  وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان  لە برووکسل وتی  :  لەم  دیدارەدا سەبارەت بە جێبەجێ کرانی  ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی واتە بەرجام و هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا ، وتووێژمان کرد  . 

موگرینی هەروەها لەسەر ئامادەیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەهێزکردنی پێوەندی لەگەڵ ئەرمەنستان  لە بواری جۆربەجۆر لەوان  چاکسازی و بەشداری ئابوری و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی ماڵی،  پێداگری کرد  . 

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی  یەکێتیی ئەورووپا هەروەها وتی : برووکسل  لە هەوڵەکان بۆ  ئاسایی کردنی پێوەندی ئەنقەرە ، ئیرەوان داکۆکی کردوەوەو دوولایەن بۆ درێژە پێدانی هاوکاری لەگەڵ یەکتربێ هیچ شەرت و مەرجێک  هان دەدات  .

مناتسکانیانیش لەم  چاوپێکەوتنەدا  باسی  وتووێژ لەگەڵ موگرینی سەبارەت بە هەندێ پرسی نێودەوڵەتیی کردو گۆڕانکارییەکانی سوریا و ڕێکەوتنی ناڤۆکی  بە گرینگترین پرسی  وتووێژی دوو لایەن لەم بەشە زانی  . 

وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان  هەروەها لەسەر بەڵێنیی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی  گرفتی ناگورنو و قەرەباغ  پێداگری کرد و لە داکۆکیی جۆربەجۆری  یەکێتیی ئەورووپا لە وڵاتەکەشی ڕێزی گرت  . 

یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاوکاری یەکێتیی ئەورووپا و ئەرمەنستان ئەمڕۆ  پێنج شەممە لە بروکسل بەڕێوە چوو  . 

سەرپەیڤ