حوزه‌یران 24, 2018 11:32 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسەر بێ توانابوونیان لەبەرامبەر ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، دانی نابە بێ توانابوونیان لە بەرەوڕووبوونەوەی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕویتەرز،   مایک پومپێئو  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی شەممە  وتی: ئەمریکا  بەنیازی بەرەوڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئێران نییە . 

وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا وتیشی : هیچکات لەبارەی بژاردەی سەربازی بەدژی ئێران قسە ناکات.

پۆمپێئو  لە درێژەی  پڕۆپاگەندەکانی  ئیدیعای کرد ئێران نابێ  دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات.

بەپێچەوانەی درۆودەلەسەکانی هەمیشەیی کاربەدەستانی کوشکی سپی، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمووکات پێداگری کردووە کە بە نیازی بەرهەمهێنانی  چەکی  ناڤۆکی نییە.

کاربەدەستانی ئێرانی هەروەها پێداگرییان کردووە ، لەبەرامبەر کردەوەی زۆربێژانەی ئەمریکا  خۆڕاگری دەکەن.

ئەم ئیدیعایەی  پۆمپێئو لەحاڵێکدا دەخرێتە بەر باس  کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی  هەمووکات لە ڕاپۆرتەکانی خۆی دا پێداگری کردووە لەسەر ئاشتیانە بوونی  بەرنامەی ناڤوکیی ئێران .

دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەی ساڵی 2018  بە پێچەوانەی بەڵێنی وڵاتەکەی لەمەڕ ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی ناڤۆکی، کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەکەی ڕاگەیاند.

هەوڵی ترەمپ ، بەرەوڕووی ڕەخنەی بەربڵاوی جیهانی و کاردانەوەی یەکێتیی ئەورووپا، بووەوە.

سەرپەیڤ