ته‌مووز 04, 2018 12:35 Asia/Tehran
  • سەردانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بێرن و ڤیەنا، دیدارێکە بۆ ئامانجی گرینگی دوولایەنە و نێودەوڵەتی

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بانگهێشتی سەرۆک کۆمارانی سویسرا و نەمسا، ڕۆژی دووشەممە تارانی بەرەو بێرن و ڤیەنا بەجێهێشت. لەم گەشتەدا شاندێکی یاوەر لە کاربەدەستانی پایەبەرزی سیاسی و ئابورری هاوڕێی سەرۆک کۆمارن.

ئەم سەردانە ئەگەرچی چاوپێکەوتنێکی لە پێشدا دیاریکراوە بەڵام لە هەلومەرجی ئێستاکەدا بایەخێکی زۆری هەیە و ئەتوانێ بەرجەوەندێکی ئاشکراتر لە هاوکارییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەورووپی بخاتە ڕوو.

ئاشکرایە پارت و کاربەدەستانی ئەورووپی، هەستیاریی زۆریان لە ئاست پاراستنی بەرجامدا هەیە، چوونکە بەشێکی گرینگ لە دانووستانە ناڤۆکییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 1+5 لە سویسرا و ڤیەنا، بەڕێوەچووە. هەروەها ئەم دوو وڵاتە ڕەخنەگری جیددیی سیاسەتی یەک لایەنەی ئەمریکان لە دژی ئەم ڕێککەوتننامەیەدا، وێڕای ئەوەی کە نەمسا لە یەکەمی جوولایەوە سەرۆکایەتی خولیی یەکیەتیی ئەورووپای وەئەستۆ گرتووە و دانووستانەکانی ئەم سەردانە، لەم ڕوانگەیەشەوە گەر لێی بڕوانین، هەڵگری گەلێک پەیامی گرینگە.

دانووستانەکانی ئێران لە بێرن و ڤیەنا بە دڵنیاییەوە دیاریکەری پلانی ڕێگای بەردەوام کردن یاخود وەستانی تۆکمە و تەواوی بەرجامە. بەم حاڵەوە نابێ هەنگاوە دوژمنکارانەکانی ئەمریکا بە هێند نەگیردرێ. بە دڵنیاییەوە ئەمریکا نەیاری پەیوەندی لەو چەشنەیە، هەروەک چۆن پێش ئەم سەردانە،  نوێنەرانی خەزانەداریی ئەمریکا سەری نەمسایان داوە و تێکۆشاون بە گوشارخستنەسەر ڤیەنا، کۆسپ و لەمەپەر بنێنەوە سەر ڕێگای هاوکارییەکانی ئێران و نەمسا.

ئێستاکە ئەورووپا بەرەوڕووی تاقیکارییەکەی دژوار و بڕیاردانێکی جیددی و شێلگیرانە بووەتەوە و لەهەرحاڵدا ناچارە بڕیاری دوایی خۆی بدات و کاتێکی وەهاشی بۆ ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارە نەماوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری هەیە لەسەر پاوەجێ بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەورووپا و ڕای لەسەر ئەوەیە سیاسەتی پەیوەندی هەمووانی کاتێک شوێن دانەر و کاریگەر دەبێ کە بەرژەوەندی لایەنی بەرامبەریشی تێدا ڕچاو بکرێت و پەیوەندی لەهەلومەرجی بەرامبەردا پەرە بستێنێت. سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێڕان بۆ دوو وڵاتی ئەورووپیی سویسرا و نەمسا لەم روانگەوە ئەتوانێ ئەنجامی پۆزەتیڤ و ئەرێنی بۆ ئێران  و نەمسا و سویسرا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپایی بەدواوە بێ، بەڵام یەکجاری بوونی ئەو ئەنجامە پەیوەندی هەیە بە ویستی سیاسیی ئەورووپاوە.

سەرپەیڤ