ته‌مووز 04, 2018 16:40 Asia/Tehran
  • روحانی : بەرجام رێککەوتنێکی زۆر گرنگ بۆ ئێران و یەکیەتی ئوروپا و جیهانە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ ئەلکساندەر ڤان دێر بێلێن سەرۆکی ئوتریش لە ڤیەنا ، بەرجامی بە رێککەوتنێکی ئیجگار گرنگ بۆ ئێران . یەکیەتی ئوروپا و جیهان ناوبرد و گوتی : هەنگاوی ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە بەرجام بە پێچەوانەی یاسا ، واژۆکراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و بەڵێنە چەند قۆڵیەکانە و بە زیانی ئەمریکا و ئەوانیتر دەبێ .

حەسەن روحانی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران ئەگەر بتوانێ لە بەرژەوەندیە کانی بەرجام بە باشی سوود وەرگرێ ، دەیپارێزێ ، وتیشی ، ئەگەر ئەندامانی لە نێو بەرجامدا ماو بتوانن بەرژەوەندیی ئێران دەستەبەر کەن ، ئێران بەرجام بە بێ ئەمریکا درێژە پێ ئەدات .

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە سەردەمانی یەکلایەنەخوازی بەسەر چووە و وڵاتێک ناتوانێ لە بارەی جیهان و گەلانی دیکە بڕیار بدات ، جەختی کردەوە : گەڕاندنەوەی بەتەواوەتی ئاشتی و ئاسایش بۆ ناوچەکە لە بەرژەوەندیی ناوچە و جیهاندایە .

روحانی ، لێکدانەوەی گۆڕانکاریەکانی ئاسیای لە بابەتەکانی دیکەی وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی ئوتریشی ناوبرد و گوتی : لە بارەی هەنگاوەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم و یارمەتی دان بە گەلانی عێراق و سوریا ، پێویستیی یارمەتیدانی گەلی یەمەن و ڕۆڵی تێکدەرانەی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی لە ناوچەکەدا وتووێژ کراوە .

ئەلەکساندەر ڤان دێر بێلێن سەرۆکی نەمساش ئاماژەی کردە پێوەندیە دێرینەکانی دوو وڵات و گوتی : ئوتریش و ئێران ، سەد وشەستەمین ساڵی دامەزرانی پێوەندیی سیاسی خۆیان دەکەن بە جێژن وپێوەندی دوو وڵات لانیکەم دەگەڕێتەوە بۆ 500 ساڵ لەمەوبەر .

سەرۆک ککۆماری ئوتریش هەروەها لە چوونەدەری ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی مخابنی دەبڕی و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی بەپێشێلکەری مافی مرۆڤەکان زانی .

سەرپەیڤ