ته‌مووز 05, 2018 13:33 Asia/Tehran
  • وشدار لە حاند بەردەوام بوونی هەڵاتنی موسڵمانانی ڕووهینگیا لە میانمار

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان وشداری دا لە حاند بەردەوام بوونی هەڵاتنی موسڵمانانی ڕووهینگیا لە میانمار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "زەید ڕەعد حسێن" کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی سی و هەشتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژینڤ بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوام بوونی هەڵاتنی موسڵمانانی ڕووهینگیایی لە میانمار رایگەیاند؛ لە دەسپێکی ساڵی ٢٠١٨ـەوە تا ئیستا زیاتر لە ١١ هەزار موسڵمانی ڕووهینگیایی هەڵاتن بۆ بەنگلادش.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە موسڵمانانی ڕووهینگیا لە ئەیالەتی ڕاخین وتیان ؛ توند و تیژی، زوڵم و کۆچی بە زۆرەملی دژ بەوان لەمیانمار درێژەی هەیە و ئاگر بەردەدرێتە ماڵەکانیان.

"زەید ڕەعد حسێن"  هەروەها وتیشی:  موسڵمانانی ڕووهینگیایی ئاوارە لە بەنگلادش وێرای ڕێککەوتنی نێوان دەولەتی میانمار و بەنگلادش هێشتایش هەر نەگەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیان.

ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشتر سوپای میانماری بە هۆکاری پاکتاوکردنی ڕەگەزیی لە میانمار زانیوەو و وەک دڕندەترین سوپای جیهان ناساندوویەتی.

خاچی سووری جیهانیش رایگەیاندبوو باروودۆخی ئێستای میانمار ئەوەندە هێور و بێ کێشە نییە کە گەڕانەوەی موسڵمانانی ڕووهینگیایی بۆ ئەو وڵاتە گونجاو بێ.

لە ٢٥ی ئاگوستی ٢٠١٧ـەوە سوپای میانمار و بوداییە توندڕەوەکان دەستیان کردووە بە پەلاماردانی موسڵمانانی ڕووهینگیایی لە ئەیالەتی ڕاخین لە ڕۆژاوای میانمار، لەو ماوەیەدا زیاتر لە شەش هەزار موسڵمانی ڕووهینگیایی کوژراون، هەشت هەزار کەسیان بریندار بوونە و نزیکەی یەک ملوێن کەسیش هەڵاتوون بۆ بەنگلادش.

سەرپەیڤ